رادیۆی دەنگ
لە قەزای کەلار ٥ ملیار دیناری کرێی بانەوانیی 'مساطحة' لای بارزگانەکانە، سەرۆکی شارەوانی کەلاریش دەڵێت: رێکارمان گرتوەتەبەر و پێویستە ئەوانەی قەرزیان لایە بیدەنەوە.
بەپێی بەدواداچونێکی رادیۆی دەنگ، تەنها لە قەزای کەلار نزیکەی ٥ ملیار دیناری کرێی پرۆژە بازرگانییەکان لای بازرگانان کەڵەکە بوە. ئەم پارەیە بەشێکی زۆری کرێی ساڵانەی ئەو بەنزینخانە و بینا بازرگانییانەیە کە زەوییەکانیان موڵکی شارەوانین و بە شێوازی "موساتەحە" لە زیادکردن "موزایەدا"ـدا دراون بە بازرگانەکان و کردویانن بە بینا، بەڵام دەبێت ساڵانە کرێی زەوییەکە بدەن.
بەپێی زانیارییەکان، باڵەخانە و بەنزینخانە و هەندێک شوێنی دیکە هەن کرێی ساڵانەکەیان سەروی ۱۰۰ ملیۆن دینارە، بەڵام نزیکەی ٥ ساڵە کرێیان نەداوە بەشارەوانی.
هاوکات لە ئێستاشدا یەکێک لەو بینایانە کە کرێی بانەوانیی نەداوە بە حکومەت، وەرگیراوەتەوە لەخاوەنەکەی و جارێکی دیکە دەخرێتە زیادکردن "موزایدە"ـوە.
لایخۆیەوە سەرۆکی شارەوانی کەلار، جەختی لەبابەتەکە کردەوە و باسی لەوەکرد رێکاریی یاساییان گرتوەتەبەر.
سامان رەحیم، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: رێکاریی یاسایی گیراوەتەبەر لەبەرامبەر ئەو کەسانەی قەرزەکانیان لایە و نەیانداوەتەوە، دەمانەوێت بەتەواوەتی ئەو قەرزانەمان وەربگرینەوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵشارەزایەکی پەروەردە لە گەرمیان: پێویستە جگەرەکێشانی مامۆستایان لە ناوەندەکانی خوێندن قەدەغەبکرێت
-
-
هەواڵكەمبونەوەی پارەی وردە کێشەی لە بازاڕدا دروستکردوە
-
-
هەواڵکارکردن لەو قوتابخانەیە دەستپێدەکاتەوە کە ١٢ ساڵە کارەکانی راگیراوە
-
-
هەواڵدواین زانیاریی لەسەر کردنەوەی ناوەندی تۆمارکردنی کارتی نیشتمانی لە گەرمیان
-
-
هەواڵدۆسییەی نەخۆشخانە ١٠٠ قەرەوێڵەییەکەی کەلار لەجێی خۆی ماوەتەوە
-