بەڕێوبەرایەتی پەروەردەی گەرمیان: بڕیاری قەرەبوی خاوەن فرۆشگاکان لای وەزارەتە
هەواڵ
09:31PM - 2026-08-25 , بینین : 263


رادیۆی دەنگ

تائێستا پرسی قەرەبوکردنەوەی خاوەن فرۆشگاکانی ناو قوتابخانەکان بۆ ساڵی خوێندنی رابردو بە هەڵپەسێردراوی ماوەتەوە، پەروەردەی گەرمیانیش رونکردنەوە دەدات.

ئەرسەلان پەرۆش، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی گشتیی پەروەردەی گەرمیان، بە رادیۆی دەنگی راگەیاند: بڕیاری قەرەبوکردنەوەی خاوەن فرۆشگاکان لە دەسەڵاتی وەزارەتی پەروەردەدایە و تا ئەم ساتە هیچ بڕیارێکی نوێ لەو بارەیەوە نەدراوە، بۆیە چارەنوسیان نادیارە.

سەبارەت بە هۆکاری دواکەوتنی قەرەبوەکەش، وتەبێژەکەی پەروەردە ئاماژەی بەوە کرد کە قەیرانی دارایی رێگرە و حکومەت لە ئێستادا تەنها لە هەوڵی کۆکردنەوەی داهاتدایە.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە لە ماوەی رابردودا خاوەن فرۆشگاکانی گەرمیان بەهۆی راگرتنی پڕۆسەی خوێندن و بایکۆتەوە بەتایبەتی بەکاریگەریی شەڕی ئێران و ئیسرائیل، وەکخۆیان دەڵێن زیانێکی زۆری داراییان بەرکەوتوە و داوای گەڕاندنەوەی ئەو کرێیانە دەکەن کە پێشتر بە حکومەتیان داوە.