رادیۆی دەنگ
بەپێی ژمارەیەک نوسراو کە وێنەیەیان دەست رادیۆی دەنگ کەوتوە، چوار بەرپرسی حکومی لە گەرمیان، ٤ خانوی موڵکی حکومەت کە بەکاتیی دراوە پێیان، نەیانگەڕاندوەتەوە و فرۆشتویانە.
لەساڵی ۲۰۰۲ رێکخراوی 'هابیتات' لەسەر زەوی شارەوانی سەرقەڵا، ٥۰ خانوی دروستکرد، ٤ لەو خانوانە بۆ 'منصب' یان بۆ بەرپرسانی ناوچەکە دیاریکران کە خەڵکی ناوچەکە نین، بۆ ئەوەی زۆر هاتوچۆ نەکەن و لە ناحییەکەدا بمێننەوە.
بەپێی نوسراوێک کە واژوی سەرۆکی شارەوانی سەرقەڵای لەسەرە و لە رێکەوتی ۲۷ـی ٤ـی ۲۰۲٦ دەرچوە و ئاراستەی بەڕێوبەرایەتی ناحییەکە کراوە، هاتوە کە ئەو چوار خانوە موڵکی شارەوانی سەرقەڵان و نەگەڕێندراونەتەوە، بەڵکو لەلایەن ئەو بەرپرسانەی کە بە کاتیی پێیاندراوە، فرۆشراون.
نوسراوەکەی شارەوانی سەرقەڵا، لەلایەن بەڕێوبەرایەتی ناحییەکەوە ئاڕاستەی قایمقامیەتی قەزای کفری کردوە، قایمقامیەتی کفریش ئاڕاستەی ئیدارەی گەرمیانی کردوە و داوایکردوە کاری پێویست لەگەڵ دۆسییەکەدا بکەن.
ئەو خانوانە ژمارەکانیان بریتییە لە (٤٥/٤٨/٤۹/٥۰)ـو لەلایەن بەرپرسە خانەنشینکراوەکانەوە فرۆشراون.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵهاتنی گەشتیار دۆخی ئۆتێلەکانی کەلاری بوژاندوەتەوە
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی تەندروستی گەرمیان: پرۆسەی داخستنی دەرمانخانەکان بەردەوامی دەبێت
-
-
هەواڵلەبارەی دانانی ترافیک لایتی نوێوە هاتوچۆی گەرمیان رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵبە ئۆنلاینکردنی دابەشکردنی بەشەناوخۆییەکان ناڕەزایەتی لە زانکۆی گەرمیان دروستدەکات
-
-
پرۆژەسەرۆکی زانکۆی گەرمیان: 12 بەشی نوێمان کردوەتەوە و کێشەی دانپێدانانیش سیاسییە
-