رادیۆی دەنگ
دوای ئەوەی شارەوانی کەلار رایگەیاند هەر فەرمانبەرێک سودمەندبوبێت لە وەرگرتنی زەوی و خانو و شوقە بە سودمەندبو هەژمار دەکرێت و زەوی فەرمانبەرانی پێنادرێت، وەبەرهێنانی گەرمیان رونکردنەوە دەدات و دەڵێت: تەنها توێژێکی دیارییکراو دەگرێتەوە.
سەرۆکایەتی شارەوانی کەلار، لەگانامەیەکدا پێرێ رایگەیاند، ئەو فەرمانبەران و وارسانەی کە سودمەندبون لە وەرگرتنی زەوی و شوقە و خانو، بە سودمەند هەژمار دەکرێن و لە وەرگرتنی زەوی سودمەند نابن، تەنانەت ئەوانەشی ناویان هاتوەتەوە بۆ وەرگرتنی زەوی، لێیان وەردەگیرێتەوە.
ئەم ئاگادارییەش جۆرێک لەناڕونی دروستکردبو لەبارەی ئەوەی مەبەست لە خانو و شوقە، یەکەکانی وەبەرهێنانە یان نا؟
لەمبارەیەوە، هونەر مەحمود، بەڕێوبەری گشتی وەبەرهێنانی گەرمیان، بۆ رادیۆی دەنگ باسی لەوەکرد: هەمو ئەو پرۆژانەی کە هی چین و توێژەکانن وەک مامۆستایان و فەرمانبەران، هەمویان بازرگانیین، بۆیە بەشداربوەکانیان بە سودمەندبو هەژمار ناکرێت.
وتیشی: بەپێی رێنمایی دەستەی وەبەرهێنان، جگە لەو بەشداربوانەی کە بۆ سندوقی نیشتەجێبون کرابێت و حکومەت لە ٪٥٠ـی قیستەکانی دابێت و هاوکات قیستەکانی بە درێژخایەن لێوەرگرتبێتەوە، ئەوانەی دیکە کە شوقە و خانو و زەوی نیشتەجێبونی پرۆژەی وەبەرهێنانیان کڕیوە، بە سودمەندبو هەژمار ناکرێن.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵشارەزایەکی پەروەردە لە گەرمیان: پێویستە جگەرەکێشانی مامۆستایان لە ناوەندەکانی خوێندن قەدەغەبکرێت
-
-
هەواڵكەمبونەوەی پارەی وردە کێشەی لە بازاڕدا دروستکردوە
-
-
هەواڵکارکردن لەو قوتابخانەیە دەستپێدەکاتەوە کە ١٢ ساڵە کارەکانی راگیراوە
-
-
هەواڵدواین زانیاریی لەسەر کردنەوەی ناوەندی تۆمارکردنی کارتی نیشتمانی لە گەرمیان
-
-
هەواڵدۆسییەی نەخۆشخانە ١٠٠ قەرەوێڵەییەکەی کەلار لەجێی خۆی ماوەتەوە
-