ژمارەیەک لە خاوەن دەرمانخانەکانی کەلار دەستگیردەکرێن
هەواڵ
01:38PM - 2026-08-05 , بینین : 955


رادیۆی دەنگ

ژمارەیەک لە خاوەن دەرمانخانەکان لەکەلار دەستگیر کراون، سەرۆکی لقی گەرمیانی کارمەندانی تەندروستی جەخت لە بابەتەکە دەکاتەوە، وتەبێژی تەندروستی گەرمیانیش دەڵێت: لەسەر سکاڵای داواکاری گشتییە.

عەدنان ئەحمەد، سەرۆکی لقی گەرمیانی سەندیکانی کارمەندانی تەندروستی، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: ئەمڕۆ ژمارەیەک لە خاوەنی دەرمانخانە ئەهلییەکانی کەلار دەستگیرکراون بە بڕیاری دادوەر.

وتیشی: سەرقاڵی بەدواداچونین و لەهەوڵی چارەکردنی گرفتەکەداین.

لایخۆشییەوە، ئازاد حەمەفەرج، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان، بە رادیۆی دەنگی وت: دەستگیرکردنەکە لەسەر سکاڵای داواکاری گشتییە.

مانگی رابردو بڕیاری داخستنی دەرمانخانەکانی گەرمیان درا ئەوانەی کە خاوەنەکانیان پزیشکی دەرمانساز نیین، بەڵام دواتر بڕیارەکە راگیرا.