رادیۆی دەنگ
وابڕیاربو پارکێکی گەورەی خێزانی کە بە "پارکی مام" ناسراوە، لەسەر روبەری ١١٣ دۆنم زەوی لەکەلار دروستبکرێت، بەڵام نەکراوە، بەڕێوبەری بەشی باخچەکان دەڵێت: نەبونی بودجە هۆکارە.
ئارام نەجمەدین، لێپرسراوی بەشی باخچەکان لە شارەوانی کەلار، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: پارکی مام کاتی خۆی هەندێک کارمان تێداکرد و وەستاین، هۆکارەکەشی زۆری بودجەکەیەتی کە بەردەست نیە.
وتیشی: روبەرەکەی خۆی لە ١١٣ دۆنم زەوی دەبینێتەوە، ئەگەر دروستبکرێت دەبێتە پارکێکی زۆر نمونەیی.
ساڵی ٢٠٢٣، شارەوانی کەلار رایگەیاند کە پارکێکی گەورەی خيزانیی لە نزیک کەمپی زانکۆی گەرمیان دروستدەکات. دواتر لە رۆژی ١٩ـی ئابی ٢٠٢٥ پرۆژەکە خرایە تەندەرینەوە و بۆ کۆمپانیا دەرچو، بەڵام بەهۆی بڕیارێکی ئەنجومەنی وەزیرانەوە، جێبەجێکردنی دەستیپێنەکردوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلەگەرمیان ١١٥ هاوبەشی کارەبای سۆلار تۆماركراون
-
-
هەواڵهاتنی گەشتیار دۆخی ئۆتێلەکانی کەلاری بوژاندوەتەوە
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی تەندروستی گەرمیان: پرۆسەی داخستنی دەرمانخانەکان بەردەوامی دەبێت
-
-
هەواڵلەبارەی دانانی ترافیک لایتی نوێوە هاتوچۆی گەرمیان رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵبە ئۆنلاینکردنی دابەشکردنی بەشەناوخۆییەکان ناڕەزایەتی لە زانکۆی گەرمیان دروستدەکات
-
زۆرترین بینراوەکان