رادیۆی دەنگ
لەماوەی یەک هەفتەدا ٥ حاڵەتی کوشتن لە گەرمیان تۆمارکراوە، چالاکوانێکیش رەخنە لە حکومەت دەگرێت و دەڵێت: هۆکارەکەی نەبونی ئیجرائاتی پێویستە.
بەپێی ئامارە فەرمیەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان، لە ماوەی یەک هەفتەدا ٥ هاوڵاتی لە سنورەکە کوژراون ٤ لە کوژراوەکان بە چەک بوە.
کاروخ عومەر، چالاکوان لە گەرمیان، رەخنەی توند لە حکومەت دەگرێت و بۆ رادیۆی دەنگ وتی: یەکێک لە هۆکارە سەرەکیەکانی حاڵەتەکانی کوشتن لە گەرمیان چەکی بێمۆڵەت و دەست راگەشتنی هاوڵاتیانە بۆ کڕینی چەک بە ئاسانترین شێوە.
جەختی لەوەشکردەوە: پێویستە ئیجرائاتی توند هەبێت بۆ ئەم بابەتە و یاسای چەک بە توندی جێبەجێبکرێت.
ئەو چالاکوانە پێیشیوایە کە دەبێت ئاستی هۆشیاری تاکیش بەرزبکرێتەوە سەبارەت بەم بابەتە، چونکە وەکخۆی وتی: "ئەو هەڵمەتانەی پێشترکراون بۆ دەستبەسەرداگرتنی چەکی بێمۆڵەت، سودی ئەوتۆی نەبوە".
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلەگەرمیان ١١٥ هاوبەشی کارەبای سۆلار تۆماركراون
-
-
هەواڵهاتنی گەشتیار دۆخی ئۆتێلەکانی کەلاری بوژاندوەتەوە
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی تەندروستی گەرمیان: پرۆسەی داخستنی دەرمانخانەکان بەردەوامی دەبێت
-
-
هەواڵلەبارەی دانانی ترافیک لایتی نوێوە هاتوچۆی گەرمیان رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵبە ئۆنلاینکردنی دابەشکردنی بەشەناوخۆییەکان ناڕەزایەتی لە زانکۆی گەرمیان دروستدەکات
-