رادیۆی دەنگ
فەرمانبەرانی گەرمیان گازندەی ئەوە دەکەن کە ناوی کەسانێک لە لیستی سودمەندبوانی وەرگرتنی زەوییدا هەیە کە پێشتر سودمەند بون، شارەوانیەکانی گەرمیانیش دەڵێت: بەدواداچون دەکەین.
بەوتەی چەند فەرمانبەرێک کە قسەیان بۆ رادیۆی دەنگ کرد، هەندێک ناو لە قۆناغی یەکەمی دابەشکردنی زەویدا هاتوەتەوە و زەوییان پێدراوە، کە پێشتر سودمەند بون.
لەبەرامبەردا، ئەرسەلان ئەحمەد، بەڕێوبەری گشتی شارەوانیەکانی گەرمیان، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: ئەو فەرمانبەرانەی کە لە قۆناغی یەکەم سودمەند بون و باس دەکرێت ناوی دوبارەی تیایە کە پێشتر سودمەند بوە، ئەو وردبینییەی کە کراوە کۆتا وردبینیی نییە.
وتیشی: کاتێک ژمارەی زەوییەکان دەخرێتە سەر نەخشە و ئاراستەی تاپۆ دەکرێت، لەوێ بەدواداچون دەکرێت ئەو کەسە سودمەندبوە یاخود نا.
باسی لەوەشکرد: بەپێی یاسا و رێنماییەکان هەر فەرمانبەرێک سودمەندبوبێت ناتوانێت بۆ جارێکی تر سودمەندببێتەوە، بۆیە ئەگەر ناوی لەوشێوەیەش هەبێت ئەوە زەوییەکەی لێ وەردەگیرێتەوە.
جەختی لەوەشکردەوە: فەرمانبەران بەڵێنامەییان پڕکردوەتەوە بەپێی ئەو بەڵێننامەیە دەتوانرێت ئیجرائاتی یاساییان لەگەڵ بکرێت لە شارەوانییەکانی خۆیاندا.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلەگەرمیان ١١٥ هاوبەشی کارەبای سۆلار تۆماركراون
-
-
هەواڵهاتنی گەشتیار دۆخی ئۆتێلەکانی کەلاری بوژاندوەتەوە
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی تەندروستی گەرمیان: پرۆسەی داخستنی دەرمانخانەکان بەردەوامی دەبێت
-
-
هەواڵلەبارەی دانانی ترافیک لایتی نوێوە هاتوچۆی گەرمیان رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵبە ئۆنلاینکردنی دابەشکردنی بەشەناوخۆییەکان ناڕەزایەتی لە زانکۆی گەرمیان دروستدەکات
-