رادیۆی دەنگ
بەڕێوبەرایەتی کارەبای گەرمیان دەڵێت، بۆ ئەوەی بتوانین باڵانسی پێدانی کارەبا لە سنورەکە رابگرین، گەرمیانمان کردوە بە ٣ زۆنە، کە زۆنێکی تایبەتە بە قەزای کەلار.
حازم کەریم، بەڕێوبەری گشتی کارەبای گەرمیان، بۆ رادیۆی دەنگ باسی لەوەکرد: بۆ ئەوەی بتوانین باڵانس رابگرین لە پێدانی کاتژمێرەکانی کارەبای نیشتیمانی، گەرمیانمان کردوە بە ٣ زۆنەوە.
وتیشی: زۆنێکمان تایبەت کردوە بە قەزای کەلار، هاوکات زۆنێکیش تایبەتە بە ناحیەکان و گوندەکان، زۆنێکیش بۆ قەزاکانی کفری و رزگاریی.
دەشڵێت: لە ئێستادا ئاستی بەرهەمهێنان کەمبوەتەوە بەکاریگەریی لێکەوتەکانی جەنگی ئێران و ئەمەریکا، بەشی گەرمیان دابەزیوە بۆ ١٠٥ مێگاواتی رۆژانە، هەندێکجار ئەو بڕە کارەبایە تەنها بەشی زۆنێک بۆ زۆن و نیوێک دەکات، ئەمەش وایکردوە کاتژمێرەکانی کارەبا کەم ببێتەوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵشارەزایەکی پەروەردە لە گەرمیان: پێویستە جگەرەکێشانی مامۆستایان لە ناوەندەکانی خوێندن قەدەغەبکرێت
-
-
هەواڵكەمبونەوەی پارەی وردە کێشەی لە بازاڕدا دروستکردوە
-
-
هەواڵکارکردن لەو قوتابخانەیە دەستپێدەکاتەوە کە ١٢ ساڵە کارەکانی راگیراوە
-
-
هەواڵدواین زانیاریی لەسەر کردنەوەی ناوەندی تۆمارکردنی کارتی نیشتمانی لە گەرمیان
-
-
هەواڵدۆسییەی نەخۆشخانە ١٠٠ قەرەوێڵەییەکەی کەلار لەجێی خۆی ماوەتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان