رادیۆی دەنگ
هاوڵاتیەک دەڵێت، دو مناڵی خاوەنپێداویستی تایبەتیان لە قوتابخانەیەکی کەلار "بە ناهەق" دەرنەچێنراون، وەکخۆی دەڵێت: پەروەردەی کەلار لیژنەی دروستکردوە، بەڵام سودی نەبوە.
هاوڵاتی پەرژین خالد، پوری ئەو مناڵانە بە رادیۆی دەنگی راگەیاند: هەر دو مناڵەکەمان خاوەنپێداویستی تایبەتن و بڕیار وابو لە قوتابخانەکە پۆلی تایبەت و مامەڵەی تایبەتیان لەگەڵ بکرێت بۆ خوێندن و تاقیکردنەوەکان، بەڵام نەیانکردوە.
دەشڵێت: ئێستا هەردوکیان لە پۆلی چواری بنەڕەتین و "بەمەبەست" دەرنەچێنراون.
جەختی لەوەشکردوە: سەردانی پەروەردەمان کردوە و لیژنەشیان بۆ پێکهێناوە، بەڵام لیژنەکە نەیتوانیوە کاری خۆی بکات و سودی نەبوە و پشتگیری قوتابخانەکە دەکەن.
لەبەرامبەردا، رادیۆی دەنگ، چەند جارێک پەیوەندی بە عەدالەت لەتیف، بەڕێوبەری پەروەردەی کەلارەوە کرد، ناوبراو پەیوەندیەکەی بێوەڵام بو.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەشێک لە کارمەندانی فەرمانگە ئەمنییەکانی گەرمیان یاسای هەڵگرتنی چەک جێبەجێ ناکەن
-
-
وتارخوێندنەوەیەکی زانستی؛ بۆچی تەرمی گەنجە خنکاوەکەی کەلار سەرئاو ناکەوێت؟
-
-
هەواڵوەستایەکی میکانیک لە کەلار: خراپی کوالێتی بانزین مەترسی لەسەر گڕتێبەربونی ئۆتۆمبێلەکان هەیە
-
-
هەواڵیەكێتی جوتیاران: لە ٢ مانگدا قەرەبوی ئەو جوتیارانە دەکرێتەوە کە زەوییەکانیان دەدرێتە فەرمانبەران
-
-
پرۆژەراهێنانێک لەبارەی چۆنییەتی چاودێرییکردنی حکومەت
-