رادیۆی دەنگ
بەپێی یاسا دەبێت ئەفسەران و کارمەندانی هێزە ئەمنییەکان دوای دەوام چەکیان پێنەبێت و لە فەرمانگەکانیان بەجێی بهێڵن، بەڵام ئەم یاسایە لە بەشێکی فەرمانگە ئەمنییەکانی گەرمیان جێبەجێ ناکرێت.
لەیاسای چەکی ساڵی ۲۰۲۲ هەرێمی کوردستاندا و بەپێی ماددەی ٨ لە بڕگەی یەکەمیدا دەڵێت: ئەفسەر و کارمەندانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ، ئەفسەر و پێشمەرگە لە وەزارەتی پێشمەرگە لەکاتی دەوامی فەرمیدا دەتوانن چەک هەڵبگرن، بەڵام لەبڕگەی دوەمدا دەڵێت: لەدوای کۆتایی هاتنی دەوام دەبێت چەکەکانیان رادەستی شوێنی هەڵگرتن یان 'جبەخانە' بکەن.
بەپێی بەدواداچونێکی رادیۆی دەنگ، ئەم یاسایە بەشێک لە کارمەندەکانی هێزە ئەمنییەکانی گەرمیان جێبەجێی ناکەن و چەکەکانیان لەگەڵ خۆیان دەبەنە ماڵەوە.
ئەمەش لەکاتێکدایە کە لەماوەی چەند ساڵی رابردوەوە تاوەکو ئێستا بەشێکی ئەو سەرپێچی و تاوانانەی ئەنجام دراون، بەچەکی میریی بون.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلەگەرمیان ١١٥ هاوبەشی کارەبای سۆلار تۆماركراون
-
-
هەواڵهاتنی گەشتیار دۆخی ئۆتێلەکانی کەلاری بوژاندوەتەوە
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی تەندروستی گەرمیان: پرۆسەی داخستنی دەرمانخانەکان بەردەوامی دەبێت
-
-
هەواڵلەبارەی دانانی ترافیک لایتی نوێوە هاتوچۆی گەرمیان رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵبە ئۆنلاینکردنی دابەشکردنی بەشەناوخۆییەکان ناڕەزایەتی لە زانکۆی گەرمیان دروستدەکات
-