رادیۆی دەنگ
لەبەرامبەر ناڕەزایەتی نزیكەی ٤٠٠ جوتیار و خاوەن باخی كەرتی ١٠٢ـی كەلاری كۆن کە زەوییەكانیان دەدرێتە فەرمانبەران، بەرپرسی لقی گەرمیانی یەكێتی جوتیاران دەڵێت: لەم دو مانگەدا قەرەبویان دەكرێتەوە.
جەلال ئەحمەد، بەرپرسی لقی گەرمیانی یەكێتی جوتیاران بە رادیۆی دەنگی وت: لیژنەی ٢٢٢ لەلایەن ئەنجومەنی وەزیران پێكهێنراوە بە سەرۆكایەتی بەڕێوبەری گشتی كشتوكاڵی گەرمیان و سێ ئەندامی شارەوانی و ئەندامانی كشتوكاڵی گەرمیان/ بەشی روپێویی و زەویوزار، لەگەڵ ئەندامی لقی گەرمیانی یەكێتی جوتیاران .
دەشڵێت: روپێوی هەمو زەوییەكان كراوە و بە یاداشتێك دەدرێتە بەڕێوبەری گشتی كشتوكاڵی گەرمیان و دواتر وەك لیژنەكە بڕیاری لەسەر دەدەین و قەرەبوەكان دیاریدەكەین و دەدرێتە شارەوانی بۆ جێبەجێكردنی.
وتیشی:كارەكانی ئەم پرۆسەیەش زۆری نەماوە و لەم دو مانگەی داهاتودا هەمو قەرەبوەكان دەدرێتە ئەو خاوەن باخ و جوتیارانە.
ئەمە لە كاتێكدایە كە جوتیار و خاوەن باخانەکانی ئەو کەرتە، لە چەند رۆژی رابردودا لە بەردەم سەرۆكایەتی شارەوانی كەلار گردبونەوەیان ئەنجامدا و ناڕەزایەتییان دەربڕی بەهۆی قەرەبونەكردنەوەیان.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵشارەزایەکی پەروەردە لە گەرمیان: پێویستە جگەرەکێشانی مامۆستایان لە ناوەندەکانی خوێندن قەدەغەبکرێت
-
-
هەواڵكەمبونەوەی پارەی وردە کێشەی لە بازاڕدا دروستکردوە
-
-
هەواڵکارکردن لەو قوتابخانەیە دەستپێدەکاتەوە کە ١٢ ساڵە کارەکانی راگیراوە
-
-
هەواڵدواین زانیاریی لەسەر کردنەوەی ناوەندی تۆمارکردنی کارتی نیشتمانی لە گەرمیان
-
-
هەواڵدۆسییەی نەخۆشخانە ١٠٠ قەرەوێڵەییەکەی کەلار لەجێی خۆی ماوەتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان