رادیۆی دەنگ
لە شەوی رابردوەوە کارمەندێکی پۆلیس لە گەرمیان لە سنوری ناحییەی جەبارە سۆراغی نەماوە و گومان دەکرێت رفێنرابێت.
بەپێی وتەی چەند بەرپرسێکی ئەمنی کە قسەیان بۆ رادیۆی دەنگ کردوە، کارمەندێکی پۆلیسی نەوت و گازی هەرێم بەناوی 'ز. م' لە شەوی رابردوەوە سۆراغی نەماوە و گومان دەکرێت رفێنرابێت.
روداوەکە بەمشێوەیە بوە کە کارمەندەکە سەردانی گوندێکی نزیک ناحییەی جەبارەی کردوە، بەڵام دوای ئەوەی دەنگی نامێنێت، بەیانی ئەمڕۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ئۆتۆمبێلەکەی دەدۆزرێتەوە لە نزیک گوندەکە.
بەپێی زانیارییەکان لەئێستادا لێکۆڵینەوە دەستیپێکردوە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی هەرێم و عێراق لەسنورەکە بۆ دۆزینەوەی.
کارمەندەکە پۆلیسی نەوت و گازی هەرێمە و لەکێڵگەی نەوتی حەسیرەی سەر بەناحییەی سەرقەڵا دەوام دەکات.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلەگەرمیان ١١٥ هاوبەشی کارەبای سۆلار تۆماركراون
-
-
هەواڵهاتنی گەشتیار دۆخی ئۆتێلەکانی کەلاری بوژاندوەتەوە
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی تەندروستی گەرمیان: پرۆسەی داخستنی دەرمانخانەکان بەردەوامی دەبێت
-
-
هەواڵلەبارەی دانانی ترافیک لایتی نوێوە هاتوچۆی گەرمیان رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵبە ئۆنلاینکردنی دابەشکردنی بەشەناوخۆییەکان ناڕەزایەتی لە زانکۆی گەرمیان دروستدەکات
-
زۆرترین بینراوەکان