رادیۆی دەنگ
دوای دەستپێکردنی قۆناغی یەکەمی دابەشکردنی زەوی بەسەر مامۆستایان و فەرمانبەراندا لە گەرمیان، جوڵەیەک لە بازاڕی زەوی و خانوبەرەدا دروستبوە، شارەزایەكی بواری خانوبەرەش هۆشداری دەدات بە فەرمانبەران و دەڵێت: جارێ بازاڕەکە نادیارە و زەوییەکان هەرزانفرۆش نەکەن.
بیلال سەعید، شارەزای بواری خانوبەرە و بەڕێوبەری پلاتفۆرمی موڵک نیوز، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: قەبارەی ئەو زەویانەی دابەشکراون زۆر گەورەیە و نزیکەی ٧٠٪ بۆ ٨٠٪ـی ئەو یەکانە پێکدەهێنن کە لە بازاڕدا دەخرێنەڕو، ئەمەش کێبڕکێیەکی توند لە نێوان پڕۆژەکانی نیشتەجێبون و زەوی فەرمانبەران دروست دەکات.
باس لەوەشدەکات کە لە ئێستادا هەڵمەتێک هەیە کە بەوتەی خۆی لەلایەن هەندێک نوسینگە و کۆمپانیاوە دەستیپێکردوە، بۆ شکاندنی نرخی زەوییە نوێکان.
پێیشیوایە ئێستا بە هیچ جۆرێک کاتی فرۆشتن نییە، چونکە وەکخۆی وتی: "بازاڕ نادیارە و هێشتا خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان نەگەیشتونەتە ئەو ناوچانە".
دەشڵێت: لەگەڵ هەر هەنگاوێکی حکومەت بۆ دابینکردنی ئاو، کارەبا و شەقام بۆ ئەو زەوییانە، بێگومان بەهای ئەم زەویانە چەند هێندە بەرز دەبێتەوە و تەنانەت چاوەڕوان دەکرێت لە داهاتودا بەهای هەندێک لەو زەویانە زۆر زیاتر بێت لەو یەکانەی کە لە ناو پڕۆژە نیشتەجێبوەکاندا هەن.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلەگەرمیان ١١٥ هاوبەشی کارەبای سۆلار تۆماركراون
-
-
هەواڵهاتنی گەشتیار دۆخی ئۆتێلەکانی کەلاری بوژاندوەتەوە
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی تەندروستی گەرمیان: پرۆسەی داخستنی دەرمانخانەکان بەردەوامی دەبێت
-
-
هەواڵلەبارەی دانانی ترافیک لایتی نوێوە هاتوچۆی گەرمیان رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵبە ئۆنلاینکردنی دابەشکردنی بەشەناوخۆییەکان ناڕەزایەتی لە زانکۆی گەرمیان دروستدەکات
-