رادیۆی دەنگ
نرخى مریشك له گه‌رمیان تا دێت به‌رز ده‌بێته‌وه، به جۆرێك یه‌ك كیلۆگرام به نزیكه‌ى 4 هه‌زار دینار ده‌گاته ده‌ستى هاوڵاتیان، نوێنه‌رى خاوه‌ن كیڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كانیش ده‌ڵێت: هۆكار زۆرن، یه‌كێك له‌وانه بڵاوبونه‌وه‌ى نه‌خۆشییە.
ئیدریس ئه‌حمه‌د، نوێنه‌رى خاوه‌ن كیڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كان له گه‌رمیان، بۆ رادیۆى ده‌نگ باسى له‌وه‌كرد: بهرزیونهوهى نرخى مریشك له بازاڕدا هۆكارى زۆره، یه‌كێك له‌وانه بڵاوبونه‌وه‌ى نه‌خۆشیی ڤایرۆسییە كه زیانى زۆرى داوه له خاوه‌ن كیڵگهكان، به‌جۆرێك كێڵگه‌ى وامان هه‌یه 30 هه‌زار جوجكهى داخڵكردوه ته‌نها 7 هه‌زارى بۆماوه‌ته‌وه و ئەوانی دیکەی مرداربونەتەوە.
وتیشى: یه‌كێكى تر له هۆكاره‌كان به‌رزى نرخى پێداویستیه‌كانه، به‌نمونه لیترێك گاز به 950 دیناره، ته‌نێك غاز زیاتره له 2 ملیۆن دینار، ئه‌مه‌ش سه‌ربارى گرانى نرخى ئاڵف و خواردن و پێداویستیه‌كانى تر.
نوێنەری خاوەن کێڵگە پەلەوەرییەکانی گەرمیان، هەروەها وتیشی: به‌شێوه‌یه‌كى گشتی چاوەڕێدەکرێت ئه‌م دۆخه تاوه‌كو 10 رۆژێكى تر به‌مشێوه‌یه به‌رده‌وام بێت هەتا به‌رهه‌می تر ده‌خرێته بازاڕه‌وه.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵشارەزایەکی بواری خانوبەرە: با فەرمانبەرانی گەرمیان زەوییەکانیان هەرزانفرۆش نەکەن
-
-
راپۆرتد. رەشا؛ تاکە ژنە راگرێک لە زانکۆی گەرمیان
-
-
هەواڵشارەوانی کفری لەبارەی زەوی ناوچەی "قەسابخانەکە": هیچ کێشەیەکی نییە
-
-
هەواڵدەستدەکرێت بە فراوانکردنی رێڕەوی روباری سیروان
-
-
وتارکەموکوڕییە ئاسایشییەکانی قەزای رزگاریی؛ هەڵکشانی تاوان و مەترسییەکانی تاکە بنکەیەکی پۆلیس
-