رادیۆی دەنگ
وابڕیابو دەست بە تاپۆکردنی زەوی زیندانیانی سیاسی بکرێت لە کەلار، بەڵام تاوەکو ئێستا نەکراوە، تاپۆی گەرمیانیش دەڵێت: هەندێک رێکاری هونەریی ماوە.
ئەکرەم رەزا، بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی تۆماری خانوبەرەی "تاپۆ"ـی گەرمیان، بۆ رادیۆی دەنگ باسی لەوەکرد: تاپۆکردنی زەوی زیندانیانی سیاسی لە کەلار زۆر رێکاری بڕیوە، ئەوەی ماوەتەوە تەنها هەندێک رێکاری هونەرییە لە شارەوانی کەلار.
وتیشی: کە ئەو رێکارە هونەرییانە تەواو بو دێتەوە لای ئێمە، لەلای ئێمەش هەندێک رێکاری هونەری هەیە تەواوی دەکەین و دەینێرینەوە بۆ شارەوانی ئەوکات هاوڵاتیان دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن بۆ تاپۆکردن.
جەختی لەوەشکردەوە: جگەلەوە هیچ بەربەست و گرفتێک نیە بۆ تاپۆکردنی ئەو زەویانە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵشارەزایەکی پەروەردە لە گەرمیان: پێویستە جگەرەکێشانی مامۆستایان لە ناوەندەکانی خوێندن قەدەغەبکرێت
-
-
هەواڵكەمبونەوەی پارەی وردە کێشەی لە بازاڕدا دروستکردوە
-
-
هەواڵکارکردن لەو قوتابخانەیە دەستپێدەکاتەوە کە ١٢ ساڵە کارەکانی راگیراوە
-
-
هەواڵدواین زانیاریی لەسەر کردنەوەی ناوەندی تۆمارکردنی کارتی نیشتمانی لە گەرمیان
-
-
هەواڵدۆسییەی نەخۆشخانە ١٠٠ قەرەوێڵەییەکەی کەلار لەجێی خۆی ماوەتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان