رادیۆی دەنگ
وتەبێژی بەرگری شارستانی گەرمیان ئاشکرای دەکات دەستیان لە گەڕانی بەردەوام بەدوای تەرمی ئەحمەد لوقمان هەڵگرتوە، چونکە بەوتەی خۆی هیچ شوێنێکی روباری سیروان نەماوە چەند جارێک پشکنینی بۆ نەکەنەوە، بەڵام سەرباری ئەوەش پشکنینی ناوبەناو دەکەنەوە.
ئیبراهیم محەمەد، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی بەرگری شارستانی گەرمیان، بە رادیۆی دەنگی راگەیاند: ماوەی زیاتر لە مانگێکە (ئەحمەد لوقمان) لە روباری سیروان خنکاوە، بەڵام هەوڵەکان بۆ دۆزینەوەی تەرمەکەی بێ ئەنجام بون.
باسی لەوەشکرد: لە ئێستادا تیمەکانمان دەستیان لە گەڕان هەڵگرتوە، بەڵام لە ئەگەری بینینی هەر نیشانەیەک یان ئاگادارکردنەوەیەک لەلایەن هاوڵاتییانەوە، دەستبەجێ تیمەکانمان دەست بە گەڕان دەکەنەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد تیمەکانیان چەند جارێک سەرجەم ناوچەکانی روبارەکەیان پشکنیوە، بەڵام نەتوانراوە تەرمەکە بدۆزرێتەوە.
بەوتەی وتەبێژی بەرگری شارستانی گەرمیان، ئەوان لە پەیوەندی بەردەوامدان لەگەڵ تیمە خۆبەخشەکاندا کە تا ئێستاش لە گەڕان نەوەستاون، تا لە کاتی دۆزینەوەی هەر ئاماژەیەکدا بە هانایانەوە بچن.
رۆژی (١٧ـی ٦ـی ٢٠٢٦)، 'ئەحمەد لوقمان'ـی تەمەن ٢٦ ساڵان، لەئاوی روباری سیروان لە نزیک کەلار خنکا، لەوکاتەوە تەرمەکەی لە ئاوەکەدا نەدۆزراوەتەوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلەگەرمیان ١١٥ هاوبەشی کارەبای سۆلار تۆماركراون
-
-
هەواڵهاتنی گەشتیار دۆخی ئۆتێلەکانی کەلاری بوژاندوەتەوە
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی تەندروستی گەرمیان: پرۆسەی داخستنی دەرمانخانەکان بەردەوامی دەبێت
-
-
هەواڵلەبارەی دانانی ترافیک لایتی نوێوە هاتوچۆی گەرمیان رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵبە ئۆنلاینکردنی دابەشکردنی بەشەناوخۆییەکان ناڕەزایەتی لە زانکۆی گەرمیان دروستدەکات
-
زۆرترین بینراوەکان