رادیۆی دەنگ
دوای ئەوەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ ۳ بارهەڵگر لەکەلار گڕیان گرت و ئاگرێکی گەورەی لێکەوتەوە، ژمارەیەکی زۆری هاوڵاتی لەنزیک شوێنی روداوەکە کۆبونەوە، بەڕێوبەرایەتی بەرگری شارستانی گەرمیانیش داوا دەکات ئەم دیاردەیە نەمێنێت، چونکە مەترسی لەسەر ژیانی هاوڵاتیان هەیە.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەگەڕەکی خەباتی قەزای کەلار ٣ بارهەڵگر ئاگریان گرت، هەر لەکاتی روداوەکەشەوە ژمارەیەکی زۆری هاوڵاتی نزیک بونەوە لەشوێنی روداوەکە، لەکاتێکدا مەترسی تەشەنەسەندنی ئاگرەکە هەبو.
ئیبراهیم محەمەد، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی بەرگری شارستانی گەرمیان، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: کۆبونەوەی هاوڵاتیان بەخێرایی لەکاتی بونی حاڵەتێکی وەک ئەوەی ئەم بەیانییە مەترسیدارە، چونکە بۆی هەیە جارێکی تر تەقینەوەی تر روبدات و زیان بەو خەڵکە بگەیەنێت.
وتیشی: کۆبونەوەی هاوڵاتیان لەحاڵەتی لەو شێوەیە، جگە لەزیان هیچ سودێکی نییە، ئێمە لەکاتی روداوەکاندا بەردەوام بە هاوڵاتیان دەڵێن دوربکەونەوە، بەڵام سودی نییەو هاوڵاتی کۆدەبێتەوە.
دەشڵێت: ئەم کۆبونەوەیە هەم دیاردەیەکی نابەجێیە، هەمیش مەترسیدارە بۆ خۆیان و رەنگە ببێتە هۆی ئەوەی زیانەکانی زۆرتر بێت یان رێگری لە ئەرکی تیمەکان بکەن.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵشارەزایەکی پەروەردە لە گەرمیان: پێویستە جگەرەکێشانی مامۆستایان لە ناوەندەکانی خوێندن قەدەغەبکرێت
-
-
هەواڵكەمبونەوەی پارەی وردە کێشەی لە بازاڕدا دروستکردوە
-
-
هەواڵکارکردن لەو قوتابخانەیە دەستپێدەکاتەوە کە ١٢ ساڵە کارەکانی راگیراوە
-
-
هەواڵدواین زانیاریی لەسەر کردنەوەی ناوەندی تۆمارکردنی کارتی نیشتمانی لە گەرمیان
-
-
هەواڵدۆسییەی نەخۆشخانە ١٠٠ قەرەوێڵەییەکەی کەلار لەجێی خۆی ماوەتەوە
-