رادیۆی دەنگ
بەرەبەیانی ئەمڕۆ له گه‌ڕه‌كى خەبات "شەهیدان" لە قه‌زاى كه‌لار، ٣ ئۆتۆمبێلى بارهه‌ڵگر کە بەتەنیشت یەکەوە بون، سوتان. له‌باره‌ى هۆكارى سوتانهكەوە به‌رگرى شارستانى گەرمیان ده‌ڵێت دۆسییەکەمان داوە بە پۆلیس و پۆلیسیش جه‌خت ده‌كاته‌وه کە دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردوە و دو کەسیان دەستگیرکردوە.
ئیبراهیم محه‌مه‌د، وته‌بێژى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى به‌رگرى شارستانى گه‌رمیان، بۆ رادیۆى ده‌نگ باسى له‌وه‌كرد: کاتژمێر ٢:٣٠ـی بەیانی ئەمڕۆ، سێ ئۆتومبیلی بارهەڵگر لەگەڕەکی خەبات ئاگریان گرت، دەستبەجێ تیمەکانمان گەشتنە سەر روداوەکە و لەماوەیەکی کەمدا ئاگرەکەیان کۆنترۆڵکرد و دو ئۆتومبیلی بارهەڵگری تریان لەسوتان پاراست.
لەبارەی هۆکاری روداوەکەوە، وتی: بابه‌ته‌كه‌مان داوەتە پۆلیس به‌مه‌به‌ستى لێكۆڵینه‌وه‌كردن.
له‌به‌رامبه‌ردا، عه‌قید سۆران محهمهدغەریب، وته‌بێژى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى پۆلیسى گه‌رمیان به رادیۆى ده‌نگى وت: چاوه‌ڕوانى راپۆرتى به‌رگرى شارستانین بەوپێیەی روداوى ئاگركه‌وتنه‌وه‌یه.
وتیشی: هاوکات هێزەکانی پۆلیس بە خێرایی لە شوێنی روداوەکە ئامادەبون و دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد، لە ئەنجامی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکاندا، دو کەس دەستگیر کراون و بە بڕیاری دادوەر بەمادەی (345) لەیاسای سزادانی عێراقی راگیراون و لێکۆڵینەوەکان بۆ دیاریکردنی هۆکار و هەلومەرجی تەواوی روداوەکە بەردەوامە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵشارەزایەکی بواری خانوبەرە: با فەرمانبەرانی گەرمیان زەوییەکانیان هەرزانفرۆش نەکەن
-
-
راپۆرتد. رەشا؛ تاکە ژنە راگرێک لە زانکۆی گەرمیان
-
-
هەواڵشارەوانی کفری لەبارەی زەوی ناوچەی "قەسابخانەکە": هیچ کێشەیەکی نییە
-
-
هەواڵدەستدەکرێت بە فراوانکردنی رێڕەوی روباری سیروان
-
-
وتارکەموکوڕییە ئاسایشییەکانی قەزای رزگاریی؛ هەڵکشانی تاوان و مەترسییەکانی تاکە بنکەیەکی پۆلیس
-