رادیۆی دەنگ
گەرمیان روبەڕوی شەپۆلێکی گەرمای بەتین بوەتەوە و پلەکانی گەرما لە بەرزبونەوەی بەردەوامدان، شارەزایەکی کەشناسییش هۆکارەکەی بۆ بەرزی رێژەی شێ دەگەڕێنێتەوە.
سیروان ساڵح، شارەزای بواری کەشناسی، لە لێدوانێکدا بۆ رادیۆی دەنگ ئاماژەی بەوە کردوە: لە ئێستادا پلەکانی گەرما لەنێوان ٤٥ بۆ ٤٦ پلەی سیلیزیدان، بەڵام ئەوەی بارودۆخەکەی قورستر کردوە هەبونی رێژەیەکی زۆری شێیە لە هەوادا، کە وایکردوە هاوڵاتییان هەست بە گەرمایەکی تاقەتپڕوکێن بکەن.
سەبارەت بە پێشبینییەکانی بۆ ڕۆژانی داهاتو، ئەو شارەزایە رایگەیاند کە ئەم دۆخە بەردەوامی دەبێت و تاوەکو کۆتایی ئەم مانگە پلەکانی گەرما زیاتر هەڵدەکشێن.
هەرچی تایبەتیشە بە مانگی داهاتو (ئاب)، ئەو شارەزای کەشناسییە وتی: پلەکانی گەرما ماوە ماوە هێڵی ٥٠ پلەی سیلیزی دەبەزێنن، هاوکات بە درێژایی ئەو مانگە پلەی گەرما بە بەرزیی دەمێنێتەوە و بەزۆریش نیوەڕوان لە ٤٥ پلە دانابەزێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵشارەزایەکی بواری خانوبەرە: با فەرمانبەرانی گەرمیان زەوییەکانیان هەرزانفرۆش نەکەن
-
-
راپۆرتد. رەشا؛ تاکە ژنە راگرێک لە زانکۆی گەرمیان
-
-
هەواڵشارەوانی کفری لەبارەی زەوی ناوچەی "قەسابخانەکە": هیچ کێشەیەکی نییە
-
-
هەواڵدەستدەکرێت بە فراوانکردنی رێڕەوی روباری سیروان
-
-
وتارکەموکوڕییە ئاسایشییەکانی قەزای رزگاریی؛ هەڵکشانی تاوان و مەترسییەکانی تاکە بنکەیەکی پۆلیس
-