رادیۆی دەنگ
* ئه‌مڕۆ دوانیوه‌ڕۆ به فه‌رمی پرۆسه‌ى دابه‌شكردنى زه‌وی فه‌رمانبه‌ران له‌گه‌رمیان به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ئه‌مه‌ش دواى ئه‌وه‌ى له‌لایه‌ن قوباد تاڵه‌بانى- جێگری سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم كه ئه‌مڕۆ دێته كه‌لار، ده‌ستكردن به پرۆسه‌كه راده‌گه‌یه‌نرێت.
* پرۆسه‌كه له یه‌ك كاتدا له هه‌رسێ قه‌زاكه (كه‌لار، كفری و رزگاریی) به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
* پرۆسه‌ى دابه‌شكردنه‌كه به تیروپشكی ئه‌لیكترۆنى ده‌بێت و له‌هه‌ر یه‌كه له‌و قه‌زایانه له هۆڵی كراوه و به ئاماده‌بونى نوێنه‌رى چین و توێژه‌كان و راگه‌یاندنه‌كان، پرۆسه‌كه ئه‌نجام ده‌درێت.
* ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ى كێشه له دۆسییه‌كانیاندا هه‌یه ناویان له تیروپشكه‌كه‌دا هه‌یه وه‌كو فه‌رمانبه‌رانى دیكه و به‌شداریی له تیروپشكی وه‌رگرتنى زه‌وییدا ده‌كه‌ن، دواتر كه‌موكورتیی دۆسییه‌كانیان چاكده‌كرێت.
* پرۆسه‌كه قۆناغی یه‌كه‌مه و سه‌ره‌تا نزیكه‌ى 10 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر له هه‌رسێ قه‌زاكه‌دا زه‌وی وه‌رده‌گرن، بڕیاره دواتر به‌پێی ئاماده‌بونى زه‌وییه‌كان، قۆناغی دیكه‌ى دابه‌شكردن به‌هه‌مان ئالیه‌تى ئه‌مجاره به‌ڕێوه‌بچێت.
* ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ى له ناوچه‌كانى ماده‌ى 140 دان، به‌شداریی تیروپشكه‌كه ناكه‌ن، چونكه به دانیشتوى ئه‌و سێ قه‌زایه هه‌ژمار ناكرێن. چاوه‌ڕێ ده‌كرێت حكومه‌ت دواتر بڕیاربدات له‌شێوازی پێدانى زه‌ویی پێیان.
* جگه له فه‌رمانبه‌ران، زه‌وی به وارسی ئه‌و شه‌هیدانه‌ش ده‌درێت كه فه‌رمانی وه‌رگرتنى زه‌وییان هه‌یه و هێشتا وه‌ریاننه‌گرتوه.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلەگەرمیان ١١٥ هاوبەشی کارەبای سۆلار تۆماركراون
-
-
هەواڵهاتنی گەشتیار دۆخی ئۆتێلەکانی کەلاری بوژاندوەتەوە
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی تەندروستی گەرمیان: پرۆسەی داخستنی دەرمانخانەکان بەردەوامی دەبێت
-
-
هەواڵلەبارەی دانانی ترافیک لایتی نوێوە هاتوچۆی گەرمیان رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵبە ئۆنلاینکردنی دابەشکردنی بەشەناوخۆییەکان ناڕەزایەتی لە زانکۆی گەرمیان دروستدەکات
-