رادیۆی دەنگ
بڕیارە سبەینێ لە گەرمیان دەستبکرێت بە دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەرانی سنورەکە.
بەپێی زانیارییەکانی رادیۆی دەنگ، سبەینێ قوباد تاڵەبانی- جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم، سەردانی گەرمیان دەکات و پرۆسەی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەرانی سنورەکە بەڕێوەدەچێت.
هەربەپێی زانیارییەکان، دابەشکردنەکە لە هەرسێ قەزاکەی گەرمیان ئەنجام دەدرێت.
دابەشکردنی زەوی فەرمانبەران لە گەرمیان لەکاتێکدایە، پێش نزیکەی دو ساڵ حکومەتی هەرێم بڕیاردا زەوی بەسەر فەرمانبەران دابەش بکات و نزیکەی ۲۷ هەزار پارچە زەوی لە گەرمیان ئاماده دەکرێت بۆ ئەو مەبەستە، کە نزیکەی ۲۲ هەزار پارچەیان بۆ فەرمانبەرانە و ٥ هەزار پارچەشیان بۆ قەرەبوی خاوەن موڵکەکان و لادانی زەوییە سوچەکانە بۆ شارەوانی.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵشارەزایەکی پەروەردە لە گەرمیان: پێویستە جگەرەکێشانی مامۆستایان لە ناوەندەکانی خوێندن قەدەغەبکرێت
-
-
هەواڵكەمبونەوەی پارەی وردە کێشەی لە بازاڕدا دروستکردوە
-
-
هەواڵکارکردن لەو قوتابخانەیە دەستپێدەکاتەوە کە ١٢ ساڵە کارەکانی راگیراوە
-
-
هەواڵدواین زانیاریی لەسەر کردنەوەی ناوەندی تۆمارکردنی کارتی نیشتمانی لە گەرمیان
-
-
هەواڵدۆسییەی نەخۆشخانە ١٠٠ قەرەوێڵەییەکەی کەلار لەجێی خۆی ماوەتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان