رادیۆی دەنگ
بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان رایگەیاند كە ماوەی لێخۆشبونی سزای غەرامەی هاتوچۆ درێژكراوەتەوە و شۆفێران دەتوانن لێی سودمەندبن.
سامان عەلی، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان، بە رادیۆی دەنگی وت: بە نوسراوی فەرمی ئاگاداركراوینەتەوە كە كاتی لێخۆشبونی غەرامەی سزای هاتوچۆ كە بڕەکەی ٢٠٪ـە، بۆ شۆفێران درێژكراوەتەوە تا كۆتایی ئەمساڵ.
وتیشی: ئەمە سودێكی زۆر بە شۆفێران دەگەیەنێت، چونكە لەوكاتەوەی كە ئەو بڕیارە دەرچوە رۆژانە نزیكە ٩٠ كەس دێنە لامان و لەو لێخۆشبونە سودمەند دەبن.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵشارەزایەکی پەروەردە لە گەرمیان: پێویستە جگەرەکێشانی مامۆستایان لە ناوەندەکانی خوێندن قەدەغەبکرێت
-
-
هەواڵكەمبونەوەی پارەی وردە کێشەی لە بازاڕدا دروستکردوە
-
-
هەواڵکارکردن لەو قوتابخانەیە دەستپێدەکاتەوە کە ١٢ ساڵە کارەکانی راگیراوە
-
-
هەواڵدواین زانیاریی لەسەر کردنەوەی ناوەندی تۆمارکردنی کارتی نیشتمانی لە گەرمیان
-
-
هەواڵدۆسییەی نەخۆشخانە ١٠٠ قەرەوێڵەییەکەی کەلار لەجێی خۆی ماوەتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان