رادیۆی دەنگ
هاوڵاتیانى گهرمیان گازندهى ئهوه دهكهن كه بهرێوبهرێك له سنورهكه دهستبهكاردهبێت هێنده سهردانیكهریان ههیه بۆ پیرۆزبایی، رێگرى له بهڕێخستنى مامهڵهكانیان دهكرێت، چالاکوانێکیش دەڵێت: دەبێت بەڕێوبەرەکان بزانن لە فەرمانگەن نەک دیوەخان.
هاوکار نەسرەدین، چالاکوان لە گەرمیان، بە رادیۆی دەنگی وت: نەک تەنها لە گەرمیان، بەڵکو لە تەواوی هەرێمی کوردستان و عێراقیش ئەم دیاردەیە دەبینین بەوەی کاتێک بەرپرسێک دەستبەکار دەبێت، دەبینین ئەو شوێنە دەبێتە میوانخانە و سەردانی زۆر و ناپێویستی بۆ دەکرێت.
دەشڵێت: ئەمەش کاریگەرییەکی زۆر خراپی هەیە لەسەر راییکردنی مامەڵەی هاوڵاتییان.
هاوکات بهپێى وتهى دو هاوڵاتی کە قسەیان بۆ رادیۆى دهنگ كردوه، لەم رۆژانەدا سەردانی فەرمانگەیەکیان کردوە بۆ بەڕێکردنی مامەڵە، بەڵام یەکێکیان سەعاتێک و یەکێکی تریان نزیکەی سێ سەعات چاوەڕێی کردوە، چونکە بەڕێوبەرەکە میوانی لابوە بۆ مەبەستی پیرۆزبایی سەردانیان کردوە.
هاوکار نەسرەدین، پێیوایە هەندێک لە بەڕێوەبەرەکان فەرمانگە وەکو دیوەخانی ماڵی خۆیان دەزانن.
جەختیشیکردەوە: پێویستە بڕیارێک هەبێت کە لە ناوەندە ئیدارییەکاندا هیچ کەسێک بۆ کاری کۆمەڵایەتی سەردانی بەڕێوەبەر نەکات لە کاتی دەوامدا، تەنها بۆ کاری ئیداریی نەبێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵشارەزایەکی بواری خانوبەرە: با فەرمانبەرانی گەرمیان زەوییەکانیان هەرزانفرۆش نەکەن
-
-
راپۆرتد. رەشا؛ تاکە ژنە راگرێک لە زانکۆی گەرمیان
-
-
هەواڵشارەوانی کفری لەبارەی زەوی ناوچەی "قەسابخانەکە": هیچ کێشەیەکی نییە
-
-
هەواڵدەستدەکرێت بە فراوانکردنی رێڕەوی روباری سیروان
-
-
وتارکەموکوڕییە ئاسایشییەکانی قەزای رزگاریی؛ هەڵکشانی تاوان و مەترسییەکانی تاکە بنکەیەکی پۆلیس
-
زۆرترین بینراوەکان