رادیۆی دەنگ
تائێستا هیچ باسێک لە دابەشکردنی موچەی مانگی رابردوی فەرمانبەرانی هەرێم نییە، ئەمەش لەکاتێکدا بە پاساوی چاکبونی موچە، دەوامی فەرمانبەران لە گەرمیان زیادکرا.
ئەگەرچی ١١ رۆژ بەسەر مانگی تەموزدا تێدەپەڕێت، بەڵام هێشتا موچەی مانگی حوزەیرانی موچەخۆرانی هەرێم خەرجنەکراوە.
سەرچاوەیەکی سیاسی کوردیی لە بەغدا، لەوبارەوە بە رادیۆی دەنگی وت: هیچ باسێک لە خەرجکردنی موچەکە لەلایەن بەغداوە نییە.
وتیشی: زۆرتریش پاساوی خەرجنەکردنەکە گرێدراوەتەوە بە کێشە و مشتومڕی داهاتی ناوخۆ، کە عێراق داوای ١٢٠ ملیار دینار لە هەرێم دەکات و هەرێمیش دەڵێت پێی هەڵناسوڕێت.
ئەمەش لەکاتێکدایە کە لە مانگی رابردوەوە ئیدارەی گەرمیان دەستیکرد بە توندوتۆڵکردنەوەی دەوامی فەرمیی لە فەرمانگەکانی سنورەکە، بەشێوەیەک ژمارەی رۆژەکانی دەوامکردن زیادکران و کاتی دەوامیش درێژکرایەوە و بە نۆرە دەوامکردنیش "تەناوب" سنوردارکرا، ئەمەش بە پاساوی ئەوەی دۆخی موچە باش بوە و هەمو مانگێک لەکاتی خۆیدا خەرج دەکرێت. بەڵام کەمتر لە مانگێک بەسەر ئەو بڕیارەدا تێنەپەڕی، دۆخی موچە دیسان خراپ بویەوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵشارەزایەکی پەروەردە لە گەرمیان: پێویستە جگەرەکێشانی مامۆستایان لە ناوەندەکانی خوێندن قەدەغەبکرێت
-
-
هەواڵكەمبونەوەی پارەی وردە کێشەی لە بازاڕدا دروستکردوە
-
-
هەواڵکارکردن لەو قوتابخانەیە دەستپێدەکاتەوە کە ١٢ ساڵە کارەکانی راگیراوە
-
-
هەواڵدواین زانیاریی لەسەر کردنەوەی ناوەندی تۆمارکردنی کارتی نیشتمانی لە گەرمیان
-
-
هەواڵدۆسییەی نەخۆشخانە ١٠٠ قەرەوێڵەییەکەی کەلار لەجێی خۆی ماوەتەوە
-