رادیۆی دەنگ
ئەگەر رێرەوی روباری سیروان لە تەنیشت هەر ٦ زۆنەکە فراوان نەکرێت، بۆ زستانی ئەمساڵ پرۆژەکان روبەروی کارەساتێکی خراپتر لەوەی پێشو دەبنەوە، ئەمەش بەوتەی بەڕێوبەری ئاودێری گەرمیان.
"تاوەکو ئێستا ۲ پشکنینی زانستی بۆ فراوانکردنی رێڕەوی روباری سیروان کراوە، کە یەکێکیان ٥٨۰ مەترە و یەکێکیان ٤۰۰ مەتر، بەڵام هیچان جێبەجێ ناکرێت و بۆ جاری سێیەم پشکنینێکی دیکەی زانستی بۆ دەکرێتەوە".
موئەیەد ئەحمەد، بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی ئاودێری گەرمیان بۆ رادیۆی دەنگ وتی: نابێت رێرەوی روبارەکە ٤۰۰ مەتر کەمتر بێت، بۆیە ئێستا کۆمپانیاکان دەتوانن بێن کاری لێبکەن و فراوانی بکەن.
وتیشی: هەرکات پشکنینی زانستی سێیەم بۆ روبارەکە کرایەوە، ئەوکات گەر زیاتر بو بۆ نمونە ٥۰۰ یان ٦۰۰ مەتر دەتوانن زیاتر فراوانی بکەنەوە.
دەشڵێت: بۆ ئەمساڵی باران بارین کەدێتەوە و بەنداوی دەربەندیخان پڕە، ئەگەر کۆمپانیاکان پرۆژەکانیان نەپارێزن بە فراوانکردنی روبارەکە، ئەوکات کارەسات رولەخۆیان دەکات و زیان بەر پرۆژەکان دەکەوێت لەقەراغ روبارەکە.
بەوتەی بەڕێوبەری ئاودێری گەرمیان: زیانی بۆ ئێمە نییەو زیانی بۆ کۆمپانیاکان هەیە، ناشبێت چاوەڕێی دیزانینی کۆڕنیشەکە بن، چونکە دیزانین پێی دەچێت و بەدو رۆژ تەواو نابێت، بۆیە دەبێت دەستبکەن بە فراوانکردنی روبارەکە لەبەر خاتری سەلامەتی پرۆژەکانیان.
قسەکانی بەڕێوبەری ئاودێری گەرمیان لەکاتێکدایە، لەکۆتایی وەرزی باران بارینی رابردو، زیانێکی زۆر بەر کۆرنیشی کەلار کەوت لە زۆنی ۲ـو ۳ـو بو بەهۆی داڕوخانی.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵشارەزایەکی بواری خانوبەرە: با فەرمانبەرانی گەرمیان زەوییەکانیان هەرزانفرۆش نەکەن
-
-
راپۆرتد. رەشا؛ تاکە ژنە راگرێک لە زانکۆی گەرمیان
-
-
هەواڵشارەوانی کفری لەبارەی زەوی ناوچەی "قەسابخانەکە": هیچ کێشەیەکی نییە
-
-
هەواڵدەستدەکرێت بە فراوانکردنی رێڕەوی روباری سیروان
-
-
وتارکەموکوڕییە ئاسایشییەکانی قەزای رزگاریی؛ هەڵکشانی تاوان و مەترسییەکانی تاکە بنکەیەکی پۆلیس
-
زۆرترین بینراوەکان