رادیۆی دەنگ
بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان کێشانی جگەرە لە سەردانیکەران و کارمەندەکانی لەنێو بەڕێوبەرایەتییەکە قەدەغە دەکات.
لەوبارەیەوە سامان عەلی، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: بەبڕیاری بەڕێوبەری هاتوچۆی گەرمیان جگەرەکێشان بۆ سەردانیکەرانی بەڕێوبەرایەتیمان و تەنانەت کارمەندەکانیشمان لەنێو هۆڵی بەڕێوبەرایەتییەکەدا قەدەغەیە.
وتیشی: پێشتریش ئەم بڕیارە هەبوە، ئێستا زۆر جەختی لێدەکرێتەوە و ئەو کەسانەی سەردانی فەرمانگەکە دەکەن دەبێت لە پرسگە پاکەتەکانیان دابنێن، هەروەها بۆ فەرمانبەرەکانیشمان پێویستە لەنێو بەڕێوبەرایەتی نەیکێشن.
ئەمەش لەکاتێکدایە کە بەپێی مادەی هەشتەم لە یاسای ژمارە ۳۱ـی ساڵی ۲۰۰۷، جگەرەکێشان لە تەواوی شوێنە گشتییەکان قەدەغەیە، بەڵام سەرباری ئەوەش جێبەجێ ناکرێت و جێبەجێکردنیشی مشتومڕی دروستکردوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلەگەرمیان ١١٥ هاوبەشی کارەبای سۆلار تۆماركراون
-
-
هەواڵهاتنی گەشتیار دۆخی ئۆتێلەکانی کەلاری بوژاندوەتەوە
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی تەندروستی گەرمیان: پرۆسەی داخستنی دەرمانخانەکان بەردەوامی دەبێت
-
-
هەواڵلەبارەی دانانی ترافیک لایتی نوێوە هاتوچۆی گەرمیان رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵبە ئۆنلاینکردنی دابەشکردنی بەشەناوخۆییەکان ناڕەزایەتی لە زانکۆی گەرمیان دروستدەکات
-
زۆرترین بینراوەکان