رادیۆی دەنگ
فەرمانی دەستبەکاربون بۆ ئەرسەلان ئەحمەد لە پۆستی بەڕێوبەری گشتی شارەوانییەکانی گەرمیان دەرچوە و بڕیارە هەفتەی داهاتو دەستبەکار بێت.
بەپێی نوسراوێکی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێم کە رۆژی حەوتی ئەم مانگە دەرچوە و واژوی ساسان عەونی- وەزیری شارەوانی بەسەرەوەیە، بڕیاردراوە بە بەخشینی بەرزان کەریم مەحمود، لە پۆستی بەڕێوبەری گشتی شارەوانییەکانی گەرمیان و دانانی ئەرسەلان ئەحمەد محەمەد لەجێگەکەیدا بە وەکالەت.
ئەرسەلان ئەحمەد، لەئێستادا سەرۆکی شارەوانی قەزای رزگارییە.
بڕیارە هەفتەی داهاتو ئاڵوگۆڕی پۆستەکە ئەنجام بدرێت.

- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵشارەزایەکی پەروەردە لە گەرمیان: پێویستە جگەرەکێشانی مامۆستایان لە ناوەندەکانی خوێندن قەدەغەبکرێت
-
-
هەواڵكەمبونەوەی پارەی وردە کێشەی لە بازاڕدا دروستکردوە
-
-
هەواڵکارکردن لەو قوتابخانەیە دەستپێدەکاتەوە کە ١٢ ساڵە کارەکانی راگیراوە
-
-
هەواڵدواین زانیاریی لەسەر کردنەوەی ناوەندی تۆمارکردنی کارتی نیشتمانی لە گەرمیان
-
-
هەواڵدۆسییەی نەخۆشخانە ١٠٠ قەرەوێڵەییەکەی کەلار لەجێی خۆی ماوەتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان