رادیۆی دەنگ
زانکۆی گەرمیان داوایکردوە کۆلێجی پەروەردە بکرێتە دو کۆلێج، هەروەها کۆلێجی ئەندازیاریی لە زانکۆکەش بکرێتەوە، ئەمەش بەپێی وتەی سەرۆکی زانکۆی گەرمیان.
د. ئاراز فەریق زەینەڵ، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: نوسراومان ئاڕاستەی وەزارەتی خوێندنی باڵا کردوە کە کۆلێجی پەروەردە بەهۆی ژمارەی زۆری بەشەکانییەوە، بکەین بە دو کۆلێج.
وتیشی: کۆلێجی یەکەمیان 'پەروەردە زانستی'ـیەکانە کە پێکدێن لە بەشەکانی: 'کیمیا، بایۆلۆجی، فیزیا و ماتماتیک'. کۆلێجی دوەمیشیان 'پەروەردەی زمان و زانستە مرۆڤایەتییەکان'ـە کە پێکدێن لە بەشەکانی: 'دەرونناسی، جوگرافی، مێژو، کوردیی، ئینگلیزی و عەرەبی'.
دەشڵێت: لەئێستادا بەشی ئەندازیاریی شارستانی وەکو بەشێکە، نوسراومان کردوە بۆ ئەوەی بکرێت بە کۆلێج و بەشی ئەندازیاریی تەلارسازیشی بۆ زیاد بکرێت.
زانکۆی گەرمیان بە کردەوەی ئەم کۆلێجانە ژمارەی کۆلێجەکانی لە ۷ کۆلێجەوە دەبێتە ۹ کۆلێج، بەشێوەیەک ٦ کۆلێجیان لە قەزای کەلار و ٣ کۆلێجی تریان لە قەزای خانەقینە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلەگەرمیان ١١٥ هاوبەشی کارەبای سۆلار تۆماركراون
-
-
هەواڵهاتنی گەشتیار دۆخی ئۆتێلەکانی کەلاری بوژاندوەتەوە
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی تەندروستی گەرمیان: پرۆسەی داخستنی دەرمانخانەکان بەردەوامی دەبێت
-
-
هەواڵلەبارەی دانانی ترافیک لایتی نوێوە هاتوچۆی گەرمیان رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵبە ئۆنلاینکردنی دابەشکردنی بەشەناوخۆییەکان ناڕەزایەتی لە زانکۆی گەرمیان دروستدەکات
-