رادیۆی دەنگ
كێشه‌ى سوتاندنى تایه و پاشماوه له ناوچه‌ى پیشه‌سازیی كه‌لار تاوه‌كو ئێستا به‌رده‌وامى هه‌یه، قایمقامیه‌تى قه‌زاى كه‌لاریش ده‌ڵێت: لیژنه ئه‌منیه‌كانمان ئاگاداركردوه‌ته‌وه هه‌ركه‌سێك له‌و ناوچه‌یه بینرا ده‌ستگیرى بكه‌ن.
ئه‌فراسیاو مه‌حمود، سه‌رۆكى لیژنه هه‌میشه‌ییه‌كانى قایمقامیه‌تى قه‌زاى كه‌لار، بۆ رادیۆى ده‌نگ باسى له‌وه‌كرد: هه‌ندێكجار ئه‌و پاشماوه و تایانهى كه ده‌سوتێنرێن له‌لایه‌ن هاوڵاتیانەوه، زیاتر لەکاتی ئێوارانه و ئەو جێگایانە چۆڵ دەبن.
وتیشى: ئەو کەسانە دوای کردنەوەی ئاگرەکە، خۆیان دەشارنەوە و دواتر ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ هه‌ڵگرتنه‌وه‌ى سیمهكانى ناویان.
جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه: لیژنه‌ى ئه‌منى خۆمان له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى پۆلیسى دارستان و ژینگەمان ئاگاداركردوه‌ته‌وه به‌به‌رده‌وامى چاودێرىی ئه‌و ناوچه‌یه بكه‌ن، هه‌ركه‌سێكیان بینى هەوڵی کاری لەوشێوەیە دەدات له‌و سنورەدا، ده‌ستگیرى بكه‌ن.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلەگەرمیان ١١٥ هاوبەشی کارەبای سۆلار تۆماركراون
-
-
هەواڵهاتنی گەشتیار دۆخی ئۆتێلەکانی کەلاری بوژاندوەتەوە
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی تەندروستی گەرمیان: پرۆسەی داخستنی دەرمانخانەکان بەردەوامی دەبێت
-
-
هەواڵلەبارەی دانانی ترافیک لایتی نوێوە هاتوچۆی گەرمیان رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵبە ئۆنلاینکردنی دابەشکردنی بەشەناوخۆییەکان ناڕەزایەتی لە زانکۆی گەرمیان دروستدەکات
-