رادیۆی دەنگ
دوای ئەوەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی گەرمیان هۆشدارییان دا بە حکومەت بە بۆ دەستکردن بە دابەشکردنی زەوی، مامۆستایەک دەڵێت: کۆی دامودەزگا حکومییەکان کەمتەرخەمن لەم پرۆسەیە و ئەگەر بەدەممانەوە نەیەن دەرگای فەرمانگەکان دادەخەین.
ئاری عزەدین، مامۆستا لە گەرمیان، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: چەندینجار دانیشتنمان ئەنجامداوە لەگەڵ بەرپرسان و چەندینجار دەرفەتمان پێیان داوە، بەڵام کۆی لایەنە پەیوەندیدارەکان کەمتەرخەمن لە پرسی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران.
وتیشی: کۆی فەرمانبەران و مامۆستایانی گەرمیان کۆکین لەسەر ئەوەی تاوەکو ١٥ـی ئەم مانگە دەست بە دابەشکردنی زەوی نەکرێت لە هەرسێ قەزای کەلار و کفری و رزگاریی، ئەوا هەڵوێستمان دەبێت.
جەختی لەوەشکردەوە: ئەگەر داواکەمان جێبەجێ نەکرێت، ئەوا دەرگای تەواوی فەرمانگەکان دادەخەین و خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیەکانمان بەشێوەیەکی مەدەنی دەستپێدەکەین.
پێرێ دەستەیەک لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی گەرمیان، بەیاننامەیەکی ناڕەزایەتییان بڵاوکردەوە لەبارەی دەستنەکردن بە دابەشکردنی زەوی لە گەرمیان. تیایدا هۆشدارییان دابوە حکومەت کە تا ناوەڕاستی ئەم مانگە مۆڵەتیان پێدەدەن بۆ دەستکردن بەو پرۆسەیە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلەگەرمیان ١١٥ هاوبەشی کارەبای سۆلار تۆماركراون
-
-
هەواڵهاتنی گەشتیار دۆخی ئۆتێلەکانی کەلاری بوژاندوەتەوە
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی تەندروستی گەرمیان: پرۆسەی داخستنی دەرمانخانەکان بەردەوامی دەبێت
-
-
هەواڵلەبارەی دانانی ترافیک لایتی نوێوە هاتوچۆی گەرمیان رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵبە ئۆنلاینکردنی دابەشکردنی بەشەناوخۆییەکان ناڕەزایەتی لە زانکۆی گەرمیان دروستدەکات
-