رادیۆی دەنگ
دواى ئه‌وه‌ى سیسته‌مى دیجیتاڵى بۆ دابه‌شكردنى غازى ماڵان له گه‌رمیان جێبه‌جێ كرا، به‌رێوبه‌رى بەڕێوبەرایەتی نه‌وت و كانزاكانى گه‌رمیان ده‌ڵێت: ده‌مانه‌وێت ئه‌و كۆدانه‌ى داخڵكراون بكرێن به كارتى تایبه‌ت.
یادگار فه‌تاح، به‌ڕێوبه‌رى بەڕێوبەرایەتی نه‌وت و كانزاكانى گه‌رمیان، بۆ رادیۆى ده‌نگ ده‌ڵێت: له‌گه‌ڵ ئیداره‌ى گه‌رمیان گفتوگۆمان كردوه كه ئه‌م كۆدانه‌ى داخڵ به سیسته‌مه‌كه كراوه، بكرێت به كارتى تایبه‌ت، چونكه ئه‌م سیسته‌مه جێگیركراوه و كارى له‌سه‌ر ده‌كه‌ین.
جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه: ده‌مانه‌وێت ئه‌م سیسته‌مه فراوانتر بكه‌ین، ته‌نانه‌ت پرۆسه‌ى دابه‌شكردنى نه‌وتیش له نێویدا جێبكه‌ینه‌وه.
رونیشیکردەوە: هاوکات دەمانەوێت كارتى تایبه‌ت بۆ هاوڵاتیان دروستبكه‌ین، به‌وپێیه‌ى پێشتریش ئه‌زمونمان هه‌بوه و كارتمان بۆ دابەشکردنی نه‌وت دروستكردوه.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلەگەرمیان ١١٥ هاوبەشی کارەبای سۆلار تۆماركراون
-
-
هەواڵهاتنی گەشتیار دۆخی ئۆتێلەکانی کەلاری بوژاندوەتەوە
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی تەندروستی گەرمیان: پرۆسەی داخستنی دەرمانخانەکان بەردەوامی دەبێت
-
-
هەواڵلەبارەی دانانی ترافیک لایتی نوێوە هاتوچۆی گەرمیان رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵبە ئۆنلاینکردنی دابەشکردنی بەشەناوخۆییەکان ناڕەزایەتی لە زانکۆی گەرمیان دروستدەکات
-