رادیۆی دەنگ
سیستەمی پارەدانی دیجیتاڵی کارەبا لە گەرمیان كاراكراوە، كارەبای گەرمیانیش دەڵێت: ئاسانكارییەكی زۆر باشە بۆ هاوبەشان.
حازم كەریم، بەڕێوبەری گشتی كارەبای گەرمیان، بە رادیۆی دەنگی وت: ئەم سیستەمە ئاسانكارییەكی باشە بۆ هاوبەشان، لە جیاتی ئەوەی سەردانی فەرمانگە بكەیت، هەر لە رێگەی ئەپڵیكەیشنەكەوە پارەی کارەباکەت دەدەیت.
وتیشی: پارەدانەکە هیچ زیادکردنێکی نەخراوەتەسەر و وەکو پێشوترە.
باسی لەوەشکرد سودێكی تری ئەم هەنگاوە ئەوەیە کە مامەڵەی کاغەزیی کۆتایی دێت و هەموی دەبێتە دیجیتاڵی، ئەمەش جگە لە کارئاسانی بۆ هاوڵاتیان، بۆ فەرمانگەکانیش سودی هەیە و کارئاسانییە بۆیان و رۆتین کەمدەکاتەوە.
ئاماژەی بەوەشدا لە پلاندایە هاتنەوەی پسولەی پارەی كارەباش هەر لە رێگەی ئۆنلاینەوە بۆ هاوڵاتیان بنێرن، نەک بەشێوەی کاغەزی چاپکراو وەک ئەوەی ئێستا هەیە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵشارەزایەکی پەروەردە لە گەرمیان: پێویستە جگەرەکێشانی مامۆستایان لە ناوەندەکانی خوێندن قەدەغەبکرێت
-
-
هەواڵكەمبونەوەی پارەی وردە کێشەی لە بازاڕدا دروستکردوە
-
-
هەواڵکارکردن لەو قوتابخانەیە دەستپێدەکاتەوە کە ١٢ ساڵە کارەکانی راگیراوە
-
-
هەواڵدواین زانیاریی لەسەر کردنەوەی ناوەندی تۆمارکردنی کارتی نیشتمانی لە گەرمیان
-
-
هەواڵدۆسییەی نەخۆشخانە ١٠٠ قەرەوێڵەییەکەی کەلار لەجێی خۆی ماوەتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان