رادیۆی دەنگ
گۆڕانکاریی لە ژمارەیەک بەرپرسی نێو زانکۆی گەرمیاندا دەکرێت کە ماوەی یاساییان بەسەرچوە، سەرۆکی زانکۆکەش لەوبارەیەوە زانیاریی دەخاتەڕو.
د. ئاراز فەریق زەینەڵ، سەرۆکی زانکۆی گەرمیان، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: تەواوی ئەو کەسانەی بەرپرسیاریەتییان هەیە و ماوەی یاساییان بەسەرچوە وەک یاریدەدەری راگرەکان و سەرۆکی بەشەکان، گۆڕانکارییان پێدەکرێت.
وتیشی: نوسراومان بۆ تەواوی کۆلێجەکان کردوە کە پێویستە ئەو بەرپرسانە بگۆڕێن و داوامانکردوە ناومان بۆ بەرزبکەنەوە.
وتەکانی سەرۆکی زانکۆی گەرمیان لەکاتێکدایە کە بەشێک لەو کەسانەی لەو پۆستانەدان کاتی یاساییان تەواو کردوە، جگە لە راگرەکان کە ماوەی هەندێکیان بەسەرچون، بەڵام گۆڕینی راگر لە دەسەڵاتی سەرۆکایەتی زانکۆدا نییە.
بەپێی نوسراوێکی وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم، پۆستی یاریدەدەری راگرەکان و سەرۆک بەشەکان مانەوەیان بۆ ماوەی چوار ساڵ دەبێت و یەکجار رادەسپێردرێت بۆ ئەو ئەرکە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵمەکۆی کەلاری گۆڕان: پۆستی قایمقامی کەلار پشکی ئێمەیە
-
-
راپۆرتکۆشکی هەنار؛ کچە دهرچویهكى جوگرافیا نەخشەی سەرکەوتن لە چێشتخانەکەیەوە دهکێشێت
-
-
هەواڵشوێنەوار و خانوە کەلەپورییەکانی کفری لەبەردەم مەترسی هەرەسهێناندان
-
-
راپۆرتلە خولیاوە بۆ پیشه؛ دونیای باڵندە رەنگاوڕەنگەکان لە کەلار ئارامی دەبەخشن
-
-
هەواڵتا کۆتایی ئەمساڵ کامێرای خاڵ بۆ خاڵ لەرێگای کەلار- دەربەندیخان دادەنرێت
-