رادیۆی دەنگ
بڕیارە گەڕی دوەمی پڕۆژەی "گەشانەوە" دەستپێبكات، بڕیاردەری پڕۆژەكەش لە گەرمیان دەڵێت: تیایدا قەرز دەدرێتە هاوڵاتیان بۆ بونیادنانی پرۆژەی جیاواز.
ئارام كەریم، بڕیاردەری پڕۆژەی گەشانەوە لە گەرمیان، بە رادیۆی دەنگی وت: زۆربەی كارەكانی گەڕی دوەمی پڕۆژەی گەشانەوە كە تیایدا بڕە پارەیەك دەدرێتە خاوەنی پڕۆژەكان بۆ پەرەپێدان، بە كۆتا گەیشتوە و تەنها چەند كارێكی كەمی ماوە و بەمنزیكانە دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.
لە بارەی مەرجەكانی پێدانی ئەو بڕە پارەیە لە پڕۆژەكەدا وتی: ئەم پڕۆژەیە بۆ كەسانێكە كە تەمەنیان لە ٢٥ ساڵ تا ٦٠ ساڵە و دەبێت تەمەنی پڕۆژەكانیش لە ساڵێك زیاتر بێت.
باسی لەوەشکرد بڕی ئەو پارەیەی وەکو قەرز دەدرێت لە ٣٠ ملیۆن دینارەوە دەستپێدەكات بۆ ١٥٠ ملیۆن دینار.
گەڕی یەكەمی پڕۆژەی گەشانەوە لە ساڵی ٢٠٢٣ بو، كە تێیدا ٢٥ هاوڵاتی لە سەرانسەری هەرێمی كوردستان سودمەند بون، بۆ ئەمساڵیش بڕیارە گەڕی دوەمی دەستپێبكات كە بوارەكانی كشتوكاڵ و پیشەسازیی و کارگە و كۆمپانیا دەگرێتەوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵشارەزایەکی پەروەردە لە گەرمیان: پێویستە جگەرەکێشانی مامۆستایان لە ناوەندەکانی خوێندن قەدەغەبکرێت
-
-
هەواڵكەمبونەوەی پارەی وردە کێشەی لە بازاڕدا دروستکردوە
-
-
هەواڵکارکردن لەو قوتابخانەیە دەستپێدەکاتەوە کە ١٢ ساڵە کارەکانی راگیراوە
-
-
هەواڵدواین زانیاریی لەسەر کردنەوەی ناوەندی تۆمارکردنی کارتی نیشتمانی لە گەرمیان
-
-
هەواڵدۆسییەی نەخۆشخانە ١٠٠ قەرەوێڵەییەکەی کەلار لەجێی خۆی ماوەتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان