رادیۆی دەنگ
بۆ ماوەی دو هەفتەیە دەستکراوە بە روپێویکردنی گردگۆزینە بەمەبەستی دروستکردنی نەخشەی بنەڕەتی بۆی، نەخشەدانانی گەرمیانیش دەڵێت: نیوەی کارەکانی تەواو بوە.
سامان مەحمود، بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی نەخشەدانانی ئاوەدانی گەرمیان، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: سنوری شارەوانی گردەگۆزینە له ساڵى 2017 نه‌خشه‌یه‌كى بنه‌ڕه‌تى بۆ بۆ هه‌ر 5 گه‌ڕه‌كه‌كه‌ى به‌یه‌كه‌وه دروستکرا، به‌ڵام كه‌موكورتى هه‌بو، ئێستا دەستمان کردوە به روپێویکردنی گەڕەکەکانی بەمەبەستی دروستکردنی نەخشەیەکی بنەڕەتی کە لە ساڵی 2021 رەزامەندی لەسەردراوە.
وتیشی: شوێنی نیشتەجێبونی گردەگۆزینەمان کردوە بە ٥ کەرتەوە، هه‌ر كه‌رته‌و نه‌خشه‌یه‌كى تایبه‌تى بۆ دروستده‌كرێت، هاوکات کەرتێکیشمان داناوە بۆ شوێنە بازرگانیەکانی.
هێمای بۆ ئەوەشکرد: لەڕێگەی لیژنەیەکەوە کە لەلایەنە پەیوەندیدارەکان پێکهاتوە، کار لەسەر پرۆسەکە کراوە و لە ئێستادا ٪٥٠ـی کارەکانی تەواوبوە و بەردەوامین لە کارکردن.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلەگەرمیان ١١٥ هاوبەشی کارەبای سۆلار تۆماركراون
-
-
هەواڵهاتنی گەشتیار دۆخی ئۆتێلەکانی کەلاری بوژاندوەتەوە
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی تەندروستی گەرمیان: پرۆسەی داخستنی دەرمانخانەکان بەردەوامی دەبێت
-
-
هەواڵلەبارەی دانانی ترافیک لایتی نوێوە هاتوچۆی گەرمیان رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵبە ئۆنلاینکردنی دابەشکردنی بەشەناوخۆییەکان ناڕەزایەتی لە زانکۆی گەرمیان دروستدەکات
-