رادیۆی دەنگ
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان ئاشکرای دەکات کە نەخۆشخانەکانی ناوچەکە روبەڕوی قەیرانی کەمیی پێداویستی تاقیگەیی بوونەتەوە و تەنها بۆ ماوەی هەفتەیەک بۆ ١٠ رۆژی تر توانای بەردەوامبونیان ماوە.
ئازاد حەمەفەرەج، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان لە لێدوانێکدا بۆ رادیۆی دەنگ وتی: ئەمساڵ وەزارەتی تەندروستی پرۆسەی دابینکردنی پێداویستییەکانی تاقیگەی لە دەرمان و کەرەستەی پزیشکی جیاکردوەتەوە و گرێبەستی لەگەڵ کۆمپانیای "بی دی کۆ" کردوە، بەڵام سەرەڕای ئەوەی لە ٢ـی حوزەیرانی ئەمساڵەوە فەرمانی دەستبەکاربونی بۆ دەرکراوە، کەچی تاوەکو ئێستا کۆمپانیاکە ئامادە نییە ئەرکەکانی جێبەجێ بکات.
وتەبێژی تەندروستی گەرمیان، ئاماژەی بەوەشدا، سەرەڕای نوسراوی فەرمی و ئاگادارکردنەوەی لایەنە پەیوەندیدارەکان، تائێستا هیچ وەڵامێکیان وەرنەگرتوەتەوە.
وتیشی: داوامانكردوە دابینکردنی پێداویستییەکان وەک ساڵانی پێشو لێبکرێتەوە و لە دەستی کۆمپانیا دەربهێنرێت، چونکە ئەگەر دۆخەکە بەمشێوەیە بەردەوام بێت، لە دوای ١٠ رۆژی تر تاقیگەی نەخۆشخانەکان بە تەواوی پەکیان دەكەوێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵمەکۆی کەلاری گۆڕان: پۆستی قایمقامی کەلار پشکی ئێمەیە
-
-
راپۆرتکۆشکی هەنار؛ کچە دهرچویهكى جوگرافیا نەخشەی سەرکەوتن لە چێشتخانەکەیەوە دهکێشێت
-
-
هەواڵشوێنەوار و خانوە کەلەپورییەکانی کفری لەبەردەم مەترسی هەرەسهێناندان
-
-
هەواڵگۆڕانکاریی لە بەرپرسەکانی زانکۆی گەرمیاندا دەکرێت
-
-
راپۆرتلە خولیاوە بۆ پیشه؛ دونیای باڵندە رەنگاوڕەنگەکان لە کەلار ئارامی دەبەخشن
-