رادیۆی دەنگ
بەڕێوبەرایەتی چاودێریی بازرگانی گەرمیان ئاشکرای دەکات بەبێ پرسی ئەوان نرخی لەفە لەبازاڕی ناوچەکەدا گرانکراوە، دەشڵێت: بەدواداچون دەکەین بۆ ئەو بابەتە دەکەین.
لەماوەی رابردودا نرخی لەفە جۆراوجۆرەکان لە خواردنگەکانی گەرمیان گرانکران، لەفەکانی فەلافل و باینجان و پەتاتە و کوبە، کران بە ٧٥٠ دینار لەکاتێکدا پێشتر ٥٠٠ دینار بون. هاوکات پێشتریش لەفەی گۆشت و مریشکیش گرانکرابو.
حیکمەت ئەحمەد، بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی چاودێریی بازرگانی گەرمیان، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: خواردنگەکان بەبێ ئاگاداری ئێمە ئەو کارەیان کردوە، بەدواداچونیشمان کردوە بۆ ئەو مەبەستە.
وتیشی: پێشتر هۆکاری گرانکردنەکە پەیوەستکرا بە کەمبونەوەی غازەوە، ئێستا دیسان بۆ ئەو بابەتە لەگەڵ قایمقامیەتەکاندا کۆدەبینەوە و بڕیاری لەسەر دەدەین کە نرخەکان چیان لێبکرێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵشارەزایەکی پەروەردە لە گەرمیان: پێویستە جگەرەکێشانی مامۆستایان لە ناوەندەکانی خوێندن قەدەغەبکرێت
-
-
هەواڵكەمبونەوەی پارەی وردە کێشەی لە بازاڕدا دروستکردوە
-
-
هەواڵکارکردن لەو قوتابخانەیە دەستپێدەکاتەوە کە ١٢ ساڵە کارەکانی راگیراوە
-
-
هەواڵدواین زانیاریی لەسەر کردنەوەی ناوەندی تۆمارکردنی کارتی نیشتمانی لە گەرمیان
-
-
هەواڵدۆسییەی نەخۆشخانە ١٠٠ قەرەوێڵەییەکەی کەلار لەجێی خۆی ماوەتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان