رادیۆی دەنگ
زیاتر لە چوار مانگ تێدەپەڕێت بەسەر هاتنی لیژنەیەکی بەدواداچونی وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق بۆ گەرمیان بەمەبەستی دانپێدانانی زانکۆی پۆلەتەکنیک، بەڵام تائێستا سەردانەکە دەرەنجامی نەبوە، سەرۆکی زانکۆی پۆلەتەکنیکیش دەڵێت: هۆکارەکەی دەستبەکارنەبونی وەزیری نوێی خوێندنی باڵای عێراقە.
د. چیا محەمەد، سەرۆکی زانکۆی پۆلەتەکنیکی گەرمیان، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: هەمو رێکاره ئیدارییەکانی دانپێدانانی زانکۆی پۆلەتەکنیک تەواو بوە، تەنانەت راپۆرتی تایبەت ئامادەکراوە و ئاراستەی وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق کراوە.
وتیشی: بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ وەڵامێکمان بۆ نەهاتوەتەوە، ئێمەش چاوەڕوانی وەزارەتین.
هێمای بۆ ئەوەشکرد: بەپێی ئەو زانیارییانەی پێمانگەشتوە، هۆکارەکەی ئەوەیە وەزیری نوێی خوێندنی باڵای عێراق دەستبەکار نەبوە و وەزارەتەکە لەلایەن وەزیری تەندروستییەوە بەوەکالەت بەڕێوەدەبرێت، ئەمەش وایکردوە کارەکانی ئەو پرۆسەیە دوابکەوێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵمەکۆی کەلاری گۆڕان: پۆستی قایمقامی کەلار پشکی ئێمەیە
-
-
راپۆرتکۆشکی هەنار؛ کچە دهرچویهكى جوگرافیا نەخشەی سەرکەوتن لە چێشتخانەکەیەوە دهکێشێت
-
-
هەواڵشوێنەوار و خانوە کەلەپورییەکانی کفری لەبەردەم مەترسی هەرەسهێناندان
-
-
هەواڵگۆڕانکاریی لە بەرپرسەکانی زانکۆی گەرمیاندا دەکرێت
-
-
راپۆرتلە خولیاوە بۆ پیشه؛ دونیای باڵندە رەنگاوڕەنگەکان لە کەلار ئارامی دەبەخشن
-
زۆرترین بینراوەکان