رادیۆی دەنگ
بۆماوه‌ى زیاتر له 2 ساڵه شاره‌وانى ناحیه‌ى باوه‌نور بێ سه‌رۆكه، لایه‌نه په‌وه‌ندیداره‌كانیش لێدوانى جیاوازیان له‌وباره‌یه‌وه هه‌یه، پۆسته‌كه‌ش به‌به‌تاڵى ماوه‌ته‌وه.
به‌پێى زانیارییه‌كانى رایۆى ده‌نگ، بۆ ماوەی زیاتر له 2 ساڵه پۆستى سه‌رۆكایه‌تى شاره‌وانى ناحیه‌ى باوه‌نور به به‌تاڵى ماوه‌ته‌وه و له‌لایه‌ن سه‌رۆكى شاره‌وانى ناحیه‌ى شێخ ته‌ویله‌وه به‌وه‌كالەت به‌ڕێوه‌ده‌برێت.
له باره‌ى هۆكارى پڕنه‌كردنه‌وه‌ى ئه‌و پۆسته له ماوه‌كانى رابردودا، به‌رزان كه‌ریم، به‌ڕێوبه‌رى گشتى شاره‌وانیه‌كانى گه‌رمیان بۆ رادیۆى ده‌نگ جه‌ختى له‌وه‌كرده‌وه: بۆ پڕكردنه‌وه‌ى ئه‌و پۆسته چاوه‌ڕوانى ئیداره‌ى گه‌رمیانین، كه‌سێك پێشنیار بكه‌ن بۆ ئه‌و مه‌به‌سته.
لەبەرامبەردا، چۆمان ئەحمەد، بەرپرسی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی ئیدارەی گەرمیان بۆ رادیۆی دەنگ باسی لەوەکرد: بەڕێوبەرایەتی گشتی شارەوانیەکانی گەرمیان نوسراویان ئاراستەکردوین بۆ ئەوەی کەسێک دابنرێت.
دەشڵێت: بەهۆکاری ئەوەی کە کەس دانەنراوە ئەوەیە، نوسراوێکی ئەنجومەنی وەزیران هەیە کە گواستنەوەی بە هەمو شێوەیەک راگرتوە، بۆیە ناتوانین کەسێک لە وەزارەتەکانی ترەوە بنێرین بۆ ئەوەی ببێت بە سەرۆکی شارەوانی ناحیەکە.
- دوایین بابەتەکان
-
وتارخوێندنەوەیەکی زانستی؛ بۆچی تەرمی گەنجە خنکاوەکەی کەلار سەرئاو ناکەوێت؟
-
-
هەواڵوەستایەکی میکانیک لە کەلار: خراپی کوالێتی بانزین مەترسی لەسەر گڕتێبەربونی ئۆتۆمبێلەکان هەیە
-
-
هەواڵیەكێتی جوتیاران: لە ٢ مانگدا قەرەبوی ئەو جوتیارانە دەکرێتەوە کە زەوییەکانیان دەدرێتە فەرمانبەران
-
-
پرۆژەراهێنانێک لەبارەی چۆنییەتی چاودێرییکردنی حکومەت
-
-
هەواڵبەڕێوبەری گواستنەوەی گەرمیان: داواکاریی بۆ هێڵە نوێیەکانی کەلار کەمە و لە ئاستی چاوەڕوانیدا نییە
-