رادیۆی دەنگ
بەڕێوبەرایەتی كشتو‌كاڵى گه‌رمیان ئاشکرای دەکات: به‌پێى پێشبینیه‌كانیان ئەم وەرزە زیاتر له 200 هه‌زار تەن به‌رهه‌مى گه‌نم هەبوە، كه‌چى ته‌نها بڕى 49 هه‌زار ته‌نیان له سایلۆ وه‌رده‌گیرێت.
ئیسماعیل محه‌مه‌د، به‌ڕێوبه‌رى به‌شى خزمه‌تگوزاریی له بەڕێوبەرایەتی گشتی كشتو‌كاڵى گه‌رمیان، بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: به‌پێى پێشبینى خۆمان ئەم وەرزە زیاتر له 200 هه‌زار ته‌ن به‌رهه‌مى گه‌نمان هەیه.
وتیشى: ئه‌و بڕە گهنمهیشى کە لەلایەن حکومەتەوە وه‌رده‌گیرێت له جوتیاران، 49 هەزار تەنە کە به كۆى گشتى هی 6 هه‌زار و 600 جوتیاری سنورەکەن.
ئاماژەی بەوەشکرد بڕى کۆی ئه‌و پاره‌یه‌ى كه بۆ كڕینى ئه‌و بڕه گه‌نمه‌ى له سایلۆ وه‌رده‌گیرێت، خۆى له زیاتر له 32 ملیار دیناردا ده‌بینێته‌وه.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵشارەزایەکی پەروەردە لە گەرمیان: پێویستە جگەرەکێشانی مامۆستایان لە ناوەندەکانی خوێندن قەدەغەبکرێت
-
-
هەواڵكەمبونەوەی پارەی وردە کێشەی لە بازاڕدا دروستکردوە
-
-
هەواڵکارکردن لەو قوتابخانەیە دەستپێدەکاتەوە کە ١٢ ساڵە کارەکانی راگیراوە
-
-
هەواڵدواین زانیاریی لەسەر کردنەوەی ناوەندی تۆمارکردنی کارتی نیشتمانی لە گەرمیان
-
-
هەواڵدۆسییەی نەخۆشخانە ١٠٠ قەرەوێڵەییەکەی کەلار لەجێی خۆی ماوەتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان