رادیۆی دەنگ
پارێزهرێك له گهرمیان باس لەوەدەکات دەستتێوەردانی عەشایەری و حزبی هەندێکجار رێگرە لەوەی تاوانبار ئەو سزایە وەربگرێت کە شایستەیەتی، سەرۆکی دادگاى تێهەڵچونەوەی كهركوك/ گهرمیانیش جەخت لە سەربەخۆیی تەواوی بڕیارەکانی دادگا دەکاتەوە.
نەشاد عومەر، پارێزەر لە گەرمیان، ئاماژە بەوە دەکات کە دەستتێوەردانی عەشایەری و حزبی هەندێکجار رێگرە لەوەی تاوانبار سزای شایستەی خۆی وەربگرێت، بەڵام جەخت لەوەشدەکاتەوە کە سوڵحی عەشایەری لایەنی ئەرێنیشی هەیە، ئەویش بچوککردنەوەی کێشەکان و رێگریکردنە لە تۆڵەسەندنەوەی زنجیرەیی.
لە بەرامبەر ئەم فشارە کۆمەڵایەتی و سیاسییانەدا، دادوهر د. ئاوات حاجی، سەرۆکی دادگای تێهەڵچونەوەى كهركوك/ گهرمیان، جەخت لە سەربەخۆیی تەواوی بڕیارەکانی دادگا دەکاتەوە و رایدەگەیەنێت کە هیچ جۆرە دەستتێوەردانێک قبوڵ ناکەن.
ئەو رەخنەی توند لەو کلتورە دەگرێت کە خاوەن کێشەکان کەسانی بەرپرس و دەستڕۆیشتو لەگەڵ خۆیان دەهێننە ناو دادگا و دەڵێت: ئێمە ئامادەین گوێ لە هەمو کەسێک بگرین کە کێشەی هەبێت، بەڵام بە مەرجێک خاوەن کێشەکە خۆی بێت نەک کەسی دیکە بهێنێت.
ئەم وتانە لەمیانەی راپۆرتێکی یەکەی چاودێری حکومەتی خۆجێی گەرمیانی سەر بە رادیۆی دەنگدا هاتوە، دەربارەی دۆخی تاوان لە گەرمیان و رێگرییەکانی حکومەت و لایەنە پەیوەندییدارەکان لەو بارەیەوە.
دەتوانن کلیک بکەن بۆ خوێندنەوەی راپۆرتەکە.
- دوایین بابەتەکان
-
وتارخوێندنەوەیەکی زانستی؛ بۆچی تەرمی گەنجە خنکاوەکەی کەلار سەرئاو ناکەوێت؟
-
-
هەواڵوەستایەکی میکانیک لە کەلار: خراپی کوالێتی بانزین مەترسی لەسەر گڕتێبەربونی ئۆتۆمبێلەکان هەیە
-
-
هەواڵیەكێتی جوتیاران: لە ٢ مانگدا قەرەبوی ئەو جوتیارانە دەکرێتەوە کە زەوییەکانیان دەدرێتە فەرمانبەران
-
-
پرۆژەراهێنانێک لەبارەی چۆنییەتی چاودێرییکردنی حکومەت
-
-
هەواڵبەڕێوبەری گواستنەوەی گەرمیان: داواکاریی بۆ هێڵە نوێیەکانی کەلار کەمە و لە ئاستی چاوەڕوانیدا نییە
-
زۆرترین بینراوەکان