رادیۆی دەنگ
نرخی بانزین لە بانزینخانەکانی گەرمیان ٥۰ بۆ ۱۰ دینار گرانتر بوە، بەرپرسێکیش دەڵێت: ئەو بانزینەی هەیە بازرگانییە و حکومەت پاڵپشتیی ناکات.
بەپێی بەدواداچونێکی رادیۆی دەنگ، نرخی بانزین لە گەرمیان بەرز بوەتەوە، بە جۆرێک بۆ هەر لیترێک بانزینی نۆرماڵ و موحەسەن و سوپەر، ٥٠ بۆ ١٠٠ دیناری رۆشتوەتەسەر.
لەمبارەیەوە، یادگار فەتاح، بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی نەوت و کانزاکانی گەرمیان بۆ رادیۆی دەنگ باسی لەوەکرد: ئەو بانزینەی لە گەرمیاندا هەیە هەموی بازرگانیە و حکومەت هیچ بانزینێکی نییە کە بە نرخی کەمتر و پاڵپشتیکراو بیفرۆشێتە هاوڵاتیان.
دەشڵێت: ئەرکی ئێمەش تەنها چاودێریکردنە لەڕوی کوالێتییەوە، ئەویش بە ئەنجامدانی پشکنینی بەردەوام و رۆژانە.
جەختی لەوەشکردوە: لەبارەی گرانکردنی نرخ و چاودێرییەوە، بەڕێوبەرایەتی چاودێریی بازرگانی دەتوانێت بەدواداچون بکات.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵشارەزایەکی پەروەردە لە گەرمیان: پێویستە جگەرەکێشانی مامۆستایان لە ناوەندەکانی خوێندن قەدەغەبکرێت
-
-
هەواڵكەمبونەوەی پارەی وردە کێشەی لە بازاڕدا دروستکردوە
-
-
هەواڵکارکردن لەو قوتابخانەیە دەستپێدەکاتەوە کە ١٢ ساڵە کارەکانی راگیراوە
-
-
هەواڵدواین زانیاریی لەسەر کردنەوەی ناوەندی تۆمارکردنی کارتی نیشتمانی لە گەرمیان
-
-
هەواڵدۆسییەی نەخۆشخانە ١٠٠ قەرەوێڵەییەکەی کەلار لەجێی خۆی ماوەتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان