هاوڵاتیانی قەزای رزگاریی لە دیاردەیەکی نەخوازراو نیگەرانن، کە ئەویش بەخێوکردنی مەڕ و ماڵاتە لە ناو سەنتەری قەزاکە، سەرۆکی شارەوانیش ئاماژە بە ئەستەمیی چارەسەری گرفتەکە دەکات.
ئەرسەلان ئەحمەد، سەرۆکی شارەوانی رزگاری، بۆ رادیۆی دەنگ رونکردنەوەی دا کە رێژەی ئاژەڵەکان زۆر زیادیکردوە و بەهۆی ئەوەی خاوەنەکانیان دوای دەوامی فەرمی بەرەڵایان دەکەن، کۆنترۆڵکردنیان ئەستەم بوە.
سەرۆکی شارەوانی گەیشتوەتە بنبەست لە چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە و دەڵێت: "شارەوانی دەسەڵاتی دەستگیرکردنی خاوەن ئاژەڵەکانی نییە و بەشی یاساییشمان نییە بۆ سکاڵا، تەنانەت داوامان لە بەڕێوبەرایەتی دارستان کردوە هاوکارمان بن، بەڵام ئەوان داوای دابینکردنی بەنزینیان لێکردوین کە لە توانای ئێمەدا نەبوە." هەروەها هەوڵەکان لەگەڵ قایمقامیش تائێستا هیچ ئەنجامێکی نەبوە.
ئەم کێشەیە لە کاتێکدایە کە لە ساڵانی رابردودا شارەوانی ٤٠٠ خانی ئاژەڵانی لە دەرەوەی قەزاکە دابەش کردبو تاوەکو چیتر مەڕ و ماڵات نەهێنرێنە ناو شار.
بەردەوامی ئەم دیاردەیە نەک کاریگەریی لەسەر کەشی قەزاکە هەیە، هاوکات دەبێتە هۆی تێکدانی باخچە و ژینگەی شارەکەش، ئەمە سەرباری لێکەوتەی تەندروستی بۆ سەر دانیشتوانی.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵدەستدەکرێت بە فراوانکردنی رێڕەوی روباری سیروان
-
-
وتارکەموکوڕییە ئاسایشییەکانی قەزای رزگاریی؛ هەڵکشانی تاوان و مەترسییەکانی تاکە بنکەیەکی پۆلیس
-
-
هەواڵژمارەیەکی زۆری کارمەندانی پۆلیس دەوام ناکەن و لای فەرمانگەکان و بەرپرسانن
-
-
هەواڵهێشتا "بەنزینی ٨٥٠ دیناریی" نەگەیشتوەتە گەرمیان
-
-
هەواڵجوتیارانی گەرمیان هێشتا پارەی گەنمی ساڵی پاریان وەرنەگرتوە و پارەی ئەمساڵیشی هاتەسەر
-