رادیۆی دەنگ
بەتۆمەتی "زیادەڕۆیی" بۆ سەر دەسەڵاتەکانی بەڕێوبەرایەتی گواستنەوە، سەرۆکی لقی گەرمیانی سەندیکای کرێکاران راگیراوە.
سەرچاوەیەکی نزیک لە سەرۆکی لقی گەرمیانی سەندیکای کرێکاران، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: عەدنان محەمەد، سەرۆکی لقی گەرمیانی سەندیکای کرێکاران، ئەمڕۆ لەسەر سکاڵای بەڕێوبەرایەتی گواستنەوەی گەرمیان و بە فەرمانی دادوەر، راگیراوە.
وتیشی: بەهۆکاری ئەوەی سەندیکای کرێکاران هەستاوە بە دیاریکردنی شوێنی تەکسییەکانی بازاڕی کەلار، بەڕێوبەرایەتی گواستنەوەی گەرمیان سکاڵای تۆمارکردوە و دەڵێن تەداخولی لە کاروبارەکانمان کردوە.
بەوتەی سەرچاوە نزیکەکە لە سەرۆکی لقی گەرمیانی سەندیکای کرێکاران، ئەو رێکارەی شوێنی تەکسییەکان ئەوان بە تەنیا نەیانکردوە، بەڵکو بە لیژنە کردویانە و کۆنوسی کۆبونەوەی هەیە و قایمقامیەتی کەلار و هاتوچۆش واژویان کردوە، ئەمەش بەمەبەستی ئەوەی قەرەباڵغی دروست نەبێت.
لەئێستادا سەرۆکی لقی گەرمیانی سەندیکای کرێکاران، لە بەڕێوبەرایەتی گرتن و گواستنەوەی گەرمیان راگیراوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلەگەرمیان ١١٥ هاوبەشی کارەبای سۆلار تۆماركراون
-
-
هەواڵهاتنی گەشتیار دۆخی ئۆتێلەکانی کەلاری بوژاندوەتەوە
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی تەندروستی گەرمیان: پرۆسەی داخستنی دەرمانخانەکان بەردەوامی دەبێت
-
-
هەواڵلەبارەی دانانی ترافیک لایتی نوێوە هاتوچۆی گەرمیان رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵبە ئۆنلاینکردنی دابەشکردنی بەشەناوخۆییەکان ناڕەزایەتی لە زانکۆی گەرمیان دروستدەکات
-