رادیۆی دەنگ
تاوەکو ئێستا موچەی مانگی ئایاری مامۆستایانی گرێبەست لە گەرمیان دابەشنەکراوە، بەرپرسێکی پەروەردەی گەرمیانیش دەڵێت: پێمانوتراوە لەم هەفتەیەدا دابەشدەکرێت.
بەپێی وتەی هەندێک لە مامۆستایانی گرێبەست لە گەرمیان کە بۆ رادیۆی دەنگ قسەیان کردوە، تاوەکو ئێستا موچەی مانگی رابردو (ئایاری ٢٠٢٦)ـیان بۆ خەرجنەکراوە، وەکخۆشیان دەڵێن: رون نیە کەی دەست بە دابەشکردنی موچەکانیان دەکرێت.
لە بەرامبەردا، ئەرسەلان پەرۆش، بەرپرسی بەشی راگەیاندنی بەڕێوبەرایەتی گشتی پەروەردەی گەرمیان بۆ رادیۆی دەنگ وتی: بەهۆی ئەوەی موچەی مامۆستایانی گرێبەست لەسەر داهاتی ناوخۆیە، هەندێکجار کۆکردنەوەی ئەو بڕە پارەیە دوادەکەوێت، ئەمەش وادەکات لە کاتی خۆیدا موچەکە دابەشنەکرێت.
وتیشی: ئەوەی پێمان وتراوە لەم هەفتەیەدا دەست بە دابەشکردنی موچەی ئەو مامۆستایانە دەکرێت.
- دوایین بابەتەکان
-
راپۆرتبە نوسینی کتێب و کردنەوەی خول، رۆژان رێگەی کار بۆ دەیان کچ دەکاتەوە
-
-
هەواڵنرخی بانزین لە گەرمیان بەرزدەبێتەوە
-
-
هەواڵسەرەڕای دابەشکردنی ٤٠٠ خان بەخێوکردنی مەڕ و ماڵات لەناو رزگاریی بەردەوامە
-
-
هەواڵتەندروستی گەرمیان: بەهۆی سەرپێچییەوە چەندین نۆڕینگە و دەرمانخانە داخراون
-
-
هەواڵسەرۆکی سەندیکای کرێکاران لەسەر سکاڵای گواستنەوەی گەرمیان دەستگیردەکرێت
-
زۆرترین بینراوەکان