لەبەشێکی خواردنگەکانی کەلار نرخی لەفە زیادیكردوە، بەڕێوبەرایەتی چاودێری بازرگانی گەرمیانیش دەڵێت: بەدواداچون دەكەین.
بەپێی بەدواداچونەكانی رادیۆی دەنگ، نرخی لەفە "ساندویچ" چ هی گۆشت و مریشك بێت یان هی دیکەی وەکو فەلافل و کوببە، بە بڕی ٢٥٠ دینار زیادیكردوە.
لەمبارەیەوە حیكمەت ئەحمەد، بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی چاودێریی بازرگانی گەرمیان، بۆ رادیۆی دەنگ باسی لەوەكرد: ئاگاداری ئەو زیادكردنە نین.
وتیشی: بەدواداچونی بۆ دەكەین هەتا بزانین هۆكارەكەی چیە و بەپێی پێویست لێپێچینەوە دەكەین، چونكە ئەگەر پێشتر هۆکارەکە غاز بوبێت ئێستا ئەو گرفتەمان نییە.
گرانکردنی نرخی لەفە لەکاتێکدایە پێشتر بەهۆی قەیرانی غازەوە لە سنورەکە خواردنگەکان بەگشتی نرخەکانیان زیادکردبو، بەڵام بەپێی وتەی بەڕێوبەرایەتی نەوت و کانزاکانی گەرمیان لەئێستادا هیچ گرفتێکی غاز لە سنورەکەدا نەماوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵشارەزایەکی پەروەردە لە گەرمیان: پێویستە جگەرەکێشانی مامۆستایان لە ناوەندەکانی خوێندن قەدەغەبکرێت
-
-
هەواڵكەمبونەوەی پارەی وردە کێشەی لە بازاڕدا دروستکردوە
-
-
هەواڵکارکردن لەو قوتابخانەیە دەستپێدەکاتەوە کە ١٢ ساڵە کارەکانی راگیراوە
-
-
هەواڵدواین زانیاریی لەسەر کردنەوەی ناوەندی تۆمارکردنی کارتی نیشتمانی لە گەرمیان
-
-
هەواڵدۆسییەی نەخۆشخانە ١٠٠ قەرەوێڵەییەکەی کەلار لەجێی خۆی ماوەتەوە
-