سەرەڕای ئەوەی نەخۆشخانەی مناڵان و مناڵبونی کفری بە هاوکاری خێرخوازان دروستکراوە، بەڵام بەهۆی کەمی کارمەندەوە هێشتا ناتوانێت خزمەتگوزارییە تەندروستییەکانی بە تەواوی پێشکەش بکات.
ئازاد محەمەد فەرەج، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان، بۆ رادیۆی دەنگ رایگەیاند: بۆ ئەوەی هەمو بەشەکانی نەخۆشخانەکە بەتایبەت بەشی ئێواران بکرێتەوە، پێویستیان بە ١٥٠ کارمەندی تەندروستی هەیە، کە لە ئێستادا بەردەست نین.
بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە، ئیدارەی گشتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بڕیاریداوە ١٥ کارمەند بە شێوەی گرێبەست بۆ ماوەی دو ساڵ دابمەزرێنێت، هەروەها چاوەڕوان دەکرێت لەو ١٦٨ فەرمانبەرەی بڕیارە بۆ قەزای کفری دابمەزرێن، نزیکەی ٢٠ کارمەندیان بۆ ئەم نەخۆشخانەیە تەرخان بکرێن.
ئەم نەخۆشخانەیە کە لەسەر ئەرکی خێرخواز عەباس حاجی فارس داردرێژ دروستکراوە، پڕۆسەی کردنەوەکەی ساڵێکی خایاند تەنها بەهۆی نەبونی میلاکاتەوە.
نەخۆشخانەکە لە مانگی ١١ـی ساڵی ٢٠٢٤ـەوە تەنها بەشی بەیانیانی کراوەتەوە، دانیشتوانی کفری چاوەڕوانن بە دابینکردنی کارمەندی پێویست، نەخۆشخانەکە بە شێوەی ٢٤ کاتژمێری خزمەتگوزاری پێشکەش بکات تا چیتر ناچار نەبن مناڵەکانیان ببەنە شارەکانی دیکە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلەگەرمیان ١١٥ هاوبەشی کارەبای سۆلار تۆماركراون
-
-
هەواڵهاتنی گەشتیار دۆخی ئۆتێلەکانی کەلاری بوژاندوەتەوە
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی تەندروستی گەرمیان: پرۆسەی داخستنی دەرمانخانەکان بەردەوامی دەبێت
-
-
هەواڵلەبارەی دانانی ترافیک لایتی نوێوە هاتوچۆی گەرمیان رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵبە ئۆنلاینکردنی دابەشکردنی بەشەناوخۆییەکان ناڕەزایەتی لە زانکۆی گەرمیان دروستدەکات
-