رادیۆی دەنگ
بەڕێوبەری ئاوی کەلار ئاشکرای دەکات دروستکردنی سێیەم پاڵاوگەی ئاو لە تەندەرین دایە، بە دروستکردنیشی بۆ چەندین ساڵ شارەکە سەرباری فراوانبونی زۆری، کێشەی ئاوی نابێت.
موراد جمهور، بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی ئاوی كەلار، بە رادیۆی دەنگی وت: پاڵاوگەی سێیەمی کەلار، هەمو رێكارەكانی تەواوبوە و لە وەزارەتی شارەوانییە و لە پڕۆسەی تەندەرین دایە.
وتیشی: بە تەواوبونی، هیچ گرفتێكی ئاو لە كەلاردا نامێنێت و بە تەواویی ئاو بۆ تەواوی شارەکە دابین دەكات.
جەختیشیکردەوە: نەک ئێستا، بەڵکو بۆ چەند ساڵی داهاتوش کێشەی ئاو لەقەزاکەدا نابێت، چونکە پاڵاوگەکە دەتوانێت ئاو بۆ پڕۆژە نیشتەجێبونەكان و ئەو زەوییانەش كە دابەشدەکرێن بەسەر فەرمانبەراندا، دابین بکات.
بەوتەی بەڕێوبەری ئاوی کەلار، بڕی بودجەی تەرخانكراوی پڕۆژەكە، ١٥٠ ملیار دینارە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵشارەزایەکی بواری خانوبەرە: با فەرمانبەرانی گەرمیان زەوییەکانیان هەرزانفرۆش نەکەن
-
-
راپۆرتد. رەشا؛ تاکە ژنە راگرێک لە زانکۆی گەرمیان
-
-
هەواڵشارەوانی کفری لەبارەی زەوی ناوچەی "قەسابخانەکە": هیچ کێشەیەکی نییە
-
-
هەواڵدەستدەکرێت بە فراوانکردنی رێڕەوی روباری سیروان
-
-
وتارکەموکوڕییە ئاسایشییەکانی قەزای رزگاریی؛ هەڵکشانی تاوان و مەترسییەکانی تاکە بنکەیەکی پۆلیس
-
زۆرترین بینراوەکان