عوبێد محەمەد عەلی، بەڕێوبەری شوێنەوار و کەلەپوری قەزای کفری، بۆ رادیۆی دەنگ ئاماژەی بەوە کرد، بازاڕەکە لە ئێستادا ٩٥ لە سەدی روخاوە و ئەوەی ماویشەتەوە مەترسی هەرەسهێنانی هەیە.
بەڕێوبەری شوێنەوار باسی لەوەکرد کە ئەوان هەمو رێکارە ئیداری و یاساییەکانیان بڕیوە و تەنانەت لە ساڵی ٢٠١١ـەوە دیزاین و دەرخستەی تەواویان بۆ نۆژەنکردنەوەی ئامادە کردوە، بەڵام کاتێک پڕۆژەکە گەیشتوەتە وەزارەتی دارایی، بە بیانووی نەبونی بودجە رەتکراوەتەوە.
تێچوی خەمڵێنراو بۆ گەڕاندنەوەی ژیان بۆ ئەم بازاڕە مێژوییە، نزیکەی ٢١ ملیار دینارە.
بازاڕی قەیسەری کفری تەمەنی بۆ سەدان ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە و ناسنامەی نیشتمانی و بازرگانی ناوچەکەیە. ماوەی ١٥ ساڵە کار لەسەر ئەوە دەکرێت ئەم شوێنە نۆژەن بکرێتەوە، بەڵام بێباکی لایەنە پەیوەندیدارەکان وایکردوە ئەم سامانە نەتەوەییە ببێتە کەلاوە و چیتر توانای بەرگەی باران و گۆڕانکارییە سروشتییەکانی نەمێنێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵشارەزایەکی پەروەردە لە گەرمیان: پێویستە جگەرەکێشانی مامۆستایان لە ناوەندەکانی خوێندن قەدەغەبکرێت
-
-
هەواڵكەمبونەوەی پارەی وردە کێشەی لە بازاڕدا دروستکردوە
-
-
هەواڵکارکردن لەو قوتابخانەیە دەستپێدەکاتەوە کە ١٢ ساڵە کارەکانی راگیراوە
-
-
هەواڵدواین زانیاریی لەسەر کردنەوەی ناوەندی تۆمارکردنی کارتی نیشتمانی لە گەرمیان
-
-
هەواڵدۆسییەی نەخۆشخانە ١٠٠ قەرەوێڵەییەکەی کەلار لەجێی خۆی ماوەتەوە
-